وێنە:له گه‌ڕی سێیه‌می خولی پله یه‌كی یانه‌كانی كه‌ركوك خاك تووشی شكست هات

دیمەنێک لە یاریەکە
حسێن كه‌ركوكی- SNNsport
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ( پێنجشەممه 10/12/2020 ) یارییه‌كانی گه‌ڕی سێیه‌می خولی یانه پله یه‌كه‌كانی كه‌ركوك به ئه‌نجامدانی دوو یاری ده‌ستیپێكردوو تێیدا یانەی خاک تووشی شکستبوو.
له یاری یه‌كه‌مدا و له ركابه‌رییه‌كانی گروپی سێیه‌مدا ، یانه‌ی خاك له سه‌ر یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی دووبزی كردوو یاریه‌كه‌ش به بردنه‌وه‌ی یانه‌ی دووبز به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به دوو گۆڵ ته‌واو بوو.
له گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه و له خولی 2 دا ، ئیبراهیم ئاراس گۆڵی یه‌كه‌می یانه‌ی خاكی تۆمار كرد، پاش حه‌وت خولهك له‌و گۆڵه ، مه‌یسه‌م عه‌لی ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ یانه‌ی دووز یه‌كسان كرده‌وه و گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسانبوونی هه‌ردوو تیپ به گۆڵێك ته‌واو بوو.
له گێمی دووه‌مدا یاریزانانی یانه‌ی دووبز باشتر یارییان ده‌كردوو له خوله‌كی 61ی یاریه‌كه یاریزان ( عه‌لی موهه‌ندس گۆڵی دووه‌می یانه‌ی دووبزی تۆمار كردوو هه‌مان یاریزان له خوله‌كی 76دا گۆڵی سێیه‌می یانه‌ی دووبزی تۆمار كرد.
پاش سێ خولهك له گۆڵی سێیه‌می یانه‌ی دووبز ، یاریزان ئیسماعیل عوسمان گۆڵی دووه‌می یانه‌ی خاكی تۆمار كردوو یاریه‌كه‌ش به بردنه‌وه‌ی یانه‌ی دووبز به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به دوو گۆڵ كۆتاییهات.
به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی دووبز خاڵه‌كانی بوون به چوار خاڵ و یانه‌ی خاك خاڵه‌كانی به 6 خاڵ وه‌ك خۆی مایه‌وه.
له یارییه‌كی تردا و له ركابه‌رییه‌كانی گروپی یه‌كه‌می خوله‌كه ، له یاریگای خۆی یانه‌ی مووسه‌ڵا رووبه‌ڕووی یانه‌ی سۆلاڤی نوێ بووەوە و یاریه‌كه‌ش به بردنه‌وه‌ی یانه‌ی مووسه‌ڵا به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر ته‌واو بوو .


More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


