
وێنه‌ى جۆو بایدن و كامالا هاریس له‌سه‌ر به‌رگى گۆڤارى تایم | فۆتۆ: CNN
SNN
ئه‌مڕۆ هه‌ینى گۆڤارى تایمى ئه‌مریكى كه‌سایه‌تى ساڵى بۆ ساڵى 2020 ئاشكرا كرد و بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووى گۆڤاره‌كه‌دا سهرۆكێكى ئه‌مریكا و جێگره‌كه‌ى به‌یه‌كه‌وه بوونه كه‌سایه‌تى ساڵ.
گۆڤاره‌كه له‌ڕێگه‌ى هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆیه‌وه له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر پۆسته‌رى به‌رگى گۆڤاره‌كه‌ى بڵاوكرده‌وه كه وێنه‌ى جۆو بایدن، سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریكا و كامالا هاریسى، جێگرى سه‌رۆكى له‌سه‌ره و ئاشكرایكرد، “بایدن و هاریس به‌یه‌كه‌وه توانوویانه ببنه كه‌سایه‌تى ساڵى 2020”.
ئه‌مساڵ لیستى كاندید (هه‌ڵبژێردراوه‌كان)ى گۆڤارى تایم جگه له كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تى كه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنادا رۆڵى گرنگیان هه‌بووه له‌سه‌ر ئاستى جیهان، هه‌ریه‌كه له: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا، د. ئه‌نتۆنى فاوچى، سه‌رۆكى دامه‌زراوه‌ى خۆراك و ده‌رمانى ئهمریكیشى تێدابوو، به‌ڵام كه‌سیان نه‌یانتوانى پێش بایدن و هاریس بكه‌ون و نازناوى كه‌سایه‌تى ساڵ وه‌ربگرن.
ئێدوارد فیلسنتال، سه‌رنوسه‌رى گۆڤارى تایم له‌باره‌ى كه‌سایه‌تى ئه‌مساڵه‌وه ده‌ڵێت: “له سه‌رده‌مى 38مین سه‌رۆكى ئه‌مریكا، فرانكلین رۆزڤێڵتهوه تاوه‌كو ئێستا سه‌رجه‌م سه‌رۆكه‌كانى ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان و له قۆناغێكى سهرۆكایهتییهكهیاندا بوونه‌ته كه‌سایه‌تى ساڵ، به‌ڵام ئه‌وه یه‌كه‌مجاره سه‌رۆكێك و جێگره‌كه‌ى ببنه كه‌سایه‌تى ساڵ به‌یه‌كه‌وه”.
وتیشى: “دیاریكردنى كه‌سایه‌تى ساڵ ته‌نیا ده‌رباره‌ى ئه‌و ساڵه نییه كه ئێمه تێیداین، به‌ڵكو ده‌رباره‌ى ئه‌و داهاتووه‌یه كه ئه‌و كه‌سه له ساڵه‌كانى تردا بۆ گه‌له‌كه‌ى دیاریده‌كات و پێشه‌نگى ده‌كات له به‌ڕێوه‌بردنیدا”.
جۆو بایدن ته‌مه‌نى 78 ساڵه و كاندیدى دیموكراتهكانبوو بۆ پۆستى سه‌رۆكى ئه‌مریكا، توانى سه‌ركه‌وتن له هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى ساڵى 2020 دا به‌ده‌ستبهێنێت، بڕیاره له مانگى كانونى دووه‌مى 2021دا وه‌ك 46مین سه‌رۆكى ئه‌مریكا سوێندى یاسایی بخوات، شانبه‌شانى كامالا هاریسى ته‌مه‌ن 56 ساڵ كه بڕیاره ببێته جێگرى.
More News
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
7 mins لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
31 mins لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
7 mins لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
31 mins لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21 hours لهمهوپێش



