
ئاڵاى وڵاتى توركیا | Wikipedia
SNN
ئه‌مڕۆ هه‌ینى یه‌كێتى ئه‌وروپا سزاى ئابوورى به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك له كه‌سایه‌تى و كۆمپانیاى توركیدا سه‌پاند كه له ڕۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى ناوه‌ڕاست له بوارى وه‌به‌رهێنانى نه‌وتیدا كارده‌كه‌ن.
له میانى به‌ڕێوه‌چوونى كاره‌كانى لوتكه‌ى دوو رۆژه‌ى سه‌ركرده‌كانى یه‌كێتی ئه‌وروپا كه له برۆكسلى پایته‌ختى به‌لجیكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌مڕۆ سزادانى توركیا له به‌رامبه‌ر كرده‌وه‌كانى به‌رامبه‌ر یۆنان و قوبرس تاوتوێكرا، دواتر بڕیاردرا سزاى ئابوورى بخرێته سه‌ر كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تى و كۆمپانیاى نه‌وتى ئه‌و وڵاته كه له ڕۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى ناوه‌ڕاست كارى وه‌به‌رهێنانى نه‌وتى ده‌كه‌ن، سه‌رجه‌م پاره‌كانیان سڕبكرێن.
دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵه‌كه توركیا به فه‌رمى له‌ڕێگه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌كه‌یه‌وه هه‌ڵوێستى خۆى راگه‌یاند و له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه ئاشكرایكرد، “سزادانى توركیا له‌لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپاوه به‌ته‌واوه‌تى ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و به كارێكى تاكلایه‌نه، لایه‌نگرانه و نایاسایی له قه‌ڵه‌مى ده‌ده‌ین، ئه‌م كاره‌ش رێزنه‌گرتنه له هاوپه‌یمانیه‌تى ناتۆ”.
سزادانى توركیا له‌كاتێكدایه بڕیاره مانگى ئازارى ساڵى 2021، یه‌كێتى ئه‌وروپا راپۆرتێكى تایبه‌ت له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كانى توركیا له ڕۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى ناوه‌ڕاست تاوتوێبكات، پاشان له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه سزاى تووندتر به‌سه‌ر توركیادا بسه‌پێنێت.
سزادانى ئه‌مڕۆى توركیا له‌سه‌ر داواى فه‌ره‌نسا، یۆنان و قوبرس بوو، كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆى هه‌وڵه‌كانى توركیا بۆ وه‌به‌رهێنانى نه‌وتى له ڕۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى ناوه‌ڕاست گرژى كه‌وته نێوانیان.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش



