
قه‌ڵاى كه‌ركوك له ناوه‌ندى پارێزگاى كه‌ركوك | فۆتۆ: عیماد جه‌بارى \ SNN
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
هێزێكى سوپاى عێراق ره‌وانه‌ى كه‌ركوك كرا كه شوێنى پۆلیسى فیدراڵى ده‌گرێته‌وه، وته‌بێژى پۆلیسى كه‌ركوكیش ده‌ڵێت: “هێزه‌كه به‌شێوه‌یه‌كى گشتى له ده‌ره‌وه‌ى كه‌ركوك جێگیر ده‌بن”.
عامر نورى، وته‌بێژى پۆلیسى كه‌ركوك به SNNى راگه‌یاند: “ئه‌مڕۆ هه‌ینى فیرقه‌ى هه‌شتى سوپاى عێراق له ئه‌نباره‌وه ره‌وانه‌ى كه‌ركوك كرا، كه له شوێنى لیواى 61ى پۆلیسى فیدراڵى جێگیر ده‌بن، به‌ڵام به ده‌سه‌ڵاتى كه‌متره‌وه”.
وتیشى: “هێزه‌كه‌ى سوپاى عێراق به شێوه‌یه‌كى گشتى له ده‌ره‌وه‌ى كه‌ركوك جێگیر ده‌بن و ته‌نیا له چه‌ند شوێنێكى ناو شارى كه‌ركوك داده‌نرێن، بۆ نمونه له نه‌خۆشخانه‌ى ئازادى ته‌نیا یه‌ك هه‌مه‌ریان داده‌نرێت له‌گه‌ڵ چه‌ند شوێنێكى دیكه هه‌ر به‌وشێوه‌یه، وه‌كو پاڵپشتى بۆ پۆلیسى ناوخۆى كه‌ركوك”.
وته‌بێژى پۆلیسى كه‌ركوك باسى له‌وه‌شكرد: “هێزه‌كه‌ى سوپاى عێراق وه‌كو سه‌رده‌مى پۆلیسى فیدراڵى ده‌سه‌ڵاتى نابێت له‌ڕووى دۆسیه‌ى ئه‌منییه‌وه، ته‌نیا له حاڵه‌تى پێویستدا ئه‌گه‌ر پۆلیسى كه‌ركوك داواى لێبكات ئه‌وكات هێز ره‌وانه ده‌كات و ده‌ستوه‌ردان ده‌كات له كێشه و گرفته‌كان یان هه‌ر ئه‌گه‌رێكى نه‌خوازراو”.
له دواى رووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه حكومه‌تى عێراق لیواى 61 ى پۆلیسى فیدراڵى ره‌وانه‌ى سنوورى كه‌ركوك كرد و دۆسیه‌ى ئه‌منى كه‌ركوك راده‌ستیان كرا، له ئێستادا حكومه‌ت ئه‌و هێزه‌كه‌ى كشاندووه‌ته‌وه و ده‌یه‌وێت پۆلیسى ناوخۆى كه‌ركوك باڵا ده‌ستبكاته‌وه.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16 hours لهمهوپێش -
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16 hours لهمهوپێش -
16 hours لهمهوپێش



