وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک: رێكکه‌وتنى هاوشێوه‌ى شه‌نگال له كه‌ركوك مه‌حاڵه

SNN-سیروان حه‌سه‌ن
وتەبێژی پۆلیسى كه‌ركوك ئه‌و دەنگۆیانە ره‌تده‌كاته‌وه كه باسلەوەدەکەن ئەگەری هەیە رێککەوتنێکی هاوشێوه‌ى شه‌نگال سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ى ئه‌منى له كه‌ركوكیش بكرێت و دەشڵێت: “له سه‌ره‌تاى ساڵى داهاتوو پۆلیسى خۆجێى كه‌رکوك به ته‌نیا دۆسیه‌ى ئه‌منى پارێزگاکە ده‌گرێته ده‌ست”.
عامر نورى وته‌بێژى پۆلیسى كه‌ركوك به SNNى راگه‌یاند: دۆسیه‌ى ئه‌منى هه‌موو شاره‌كانى عێراق وه‌رگیراوه‌ته‌وه له هێزه‌كانى دیكه و بڕیارى له‌باره‌وه دراوه ڕاده‌ستى پۆلیسى خۆجێى پارێزگاكان ده‌كرێت. پۆلیسى كه‌ركوك له سه‌ره‌تاى ساڵى نوێ تاوه‌كو مانگى نیسانى 2021 دۆسیه‌ى ئه‌منى شاره‌كه وه‌رده‌گرێته‌وه.
وتیشى: هاوشێوه‌ى سه‌رده‌مى پێش 2003، دۆسیه‌ى پارێزگاكان راده‌ستى پۆلیس ده‌كرێت و ده‌ره‌وه‌ى شاره‌كانیش سوپاى عێراق و هێزه‌كانى دیكه‌ی تێدا جێگیر ده‌بێت.
عامر نورى باسیشى له‌وه‌كرد: رێكکه‌وتنه‌كه‌ى شه‌نگال گشتگیر ناكرێت، مه‌حاله بۆ كه‌ركوك دوباره بكرێته‌وه، چونكه له شه‌نگال په‌كه‌كه و هێزى عێراقى و چه‌ند هێزێكى دیكه هه‌یه و كێشه و گرفت له نێوان هێزه‌كان هه‌بووە، بارودۆخى ئه‌و ناوچه‌یه جیاوازه و وه‌كو كه‌ركوك نییه. ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ش باس له رێکكهوتنى هاوشێوه ده‌كرێت بۆ كه‌ركوك دوورن له راستیه‌وه و پرسی له‌و جۆره باس نه‌كراوه.
وته‌بێژى پۆلیسى كه‌ركوك رونیشیكرده‌وه: كه‌ركوك وه‌كو هه‌ر شارێكى دیكه‌ى عێراق دۆسیه‌ى ئهمنیییهكهى به ته‌نیا راده‌ستى پۆلیس ده‌كرێت. له چه‌ند هه‌فته‌ى رابردووش بازگه‌كانى شاره‌كه‌یان رادهستكراوهتهوه و له داهاتووش هه‌موو دۆسیه‌ى ئه‌منى كه‌ركوك وه‌رده‌گرنه‌وه.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



