پۆتین: جگە لە نێر و مێ، رێگە نادەم هیچ رەگەزێکی دیکە لە رووسیا دروستببێت

ڤلادیمێر پۆتین سەرۆکی رووسیا
SNN
ڤلادیمێر پۆتین سەرۆککۆماری رووسیا رایگەیاند “دەرکەوتنی رەگەزی دیکەی مرۆڤ وەک ئەوەی ئێستا لە هەندێک لە وڵاتانی جیهان هەیە، بۆ ئێمە نابێت و رێگەپێدراو نابێت”.
سەرۆکی رووسیا لە کۆبوونەوەیەکی لیژنەی گەشەپێدان و مافی مرۆڤی وڵاتەکەی وتی: “ئێمە مێژوو کلتووری خۆمانمان هەیە و ئەوەی دەگوزەرێ لە هەندێک وڵات لەبارەی هاوڕەگەزبازی و رەگەزی سێیەمەوە، پەیوەندی بە ئێمەوە نییە”.
ساڵی 2013 پۆتین یاسایەکی دەرکرد کە قەدەغەی دەکات هاوڕەگەزبازیی لەنێو منداڵاندا باس بکرێت و پڕوپاگەندەی بۆ بکرێت و نابێت ئەو بابەتە لای ئەوان ریکلامی بۆ بکرێت.
منگی 10ی رابردووش بۆ یەکەمجار پاپا فرانسز پاپای ڤاتیکان پشتیوانی خۆی بۆ یەکێتی و سەندیکا مەدەنییەکانی هاوڕەگەزبازان دەربڕی.
بەگوێرەی هەواڵێگی ئیندیپێندنت، لەمیانی چاوپێکەوتنێکی دۆکیومنتاریدا بۆ ڤیستیڤاڵی فیلمی رۆما، بۆ یەکەمجار پاپا فرانسز پاپای ڤاتیکان پشتیوانی کەپڵە هاوڕەگەزبازەکانی کردووە وەک جێگرەوەیەک بۆ هاوسەرگیری هاوڕەگەزبازی.
پاپا کە پێشتر بەهیچ جۆرێک بەشێوەی ئاشکرا پشتیوانی هاوڕەگەزبازەکانی نەکردووە، لەو چاوپێکەوتنەدا پشتیوانی کەپڵە هاوڕەگەزبازەکانی کردووە وەک جێگرەوەیەک بۆ هاوسەرگیری هاوڕەگەزبازی.
ئەو دۆکیونتارییەی ئامادە دەکرێت دەکرێتە فیلم بەناوی “فرانسیسکۆ” تێیدا پاپا وتویەتی، خەڵکی هاوڕەگەزباز مافی خۆیانە لەچوارچێوەی خێزانێکدا بن”.
بەپێویستیشی زانیوە، یاسایەکی مەدەنییانە هەبێت کە بەشێوەیەکی یاساییانە جێگەیان بکاتەوە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش



