“بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى په‌ڵكانه یه‌كێتى هاتووه‌ته سه‌ر خه‌ت و پێویسته پارتیش هه‌ڵوێستى هه‌بێت”

كێڵگهیهكى كشتو‌كاڵى له په‌ڵكانه | فۆتۆ: Kirkuknow
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
دواى ئه‌وه‌ى به‌رپرسى هێزێكى عێراقی مۆڵه‌تى سێ رۆژی دیاريكرد بۆ ئه‌وه‌ى خێزانه كورده‌كانى په‌ڵكانه رێگا بده‌ن عه‌ره‌به هاورده‌كان بێنه گونده‌كه‌یانه‌وه، كورده‌كانى گونده‌كه بڕیاریانداوه رووبه‌ڕووى عه‌ره‌به‌كان ببنه‌وه، به وته‌ى خۆیان “یه‌كێتى هاتووه‌ته سه‌رخه‌ت ئه‌گه‌ر پارتیش هه‌ڵوێستى هه‌بێت ئه‌گه‌رى هه‌یه كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بێت”.
ئه‌حمه‌د ئیبراهیم، كوردێكى دانیشتووى گوندى په‌ڵكانه‌یه به SNNى راگه‌یاند: “دوێنێ سه‌عد حه‌ربى، فه‌رمانده‌ى هێزه هاوبه‌شه‌كانى كه‌ركوك به یاوه‌رى ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌رى پله‌به‌رز له هێزه جیاوازه‌كان سه‌ردانى پهڵكانهى كرد، له‌گه‌ڵ كورده‌كانى ناوچه‌كه و عه‌ره‌به هاورده‌كان كۆبووه‌وه”.
وتیشى: “له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌رچه‌نده كورده‌كان به‌ڵگه‌یان خسته‌به‌رده‌ستى كه ئه‌و ناوچه‌یه موڵكى كورده و له باوباپیرانیانه‌وه بۆیان ماوه‌ته‌وه و تاپۆ و به‌ڵگه‌ى حكومیان هه‌یه، به‌ڵام سه‌عد حه‌ربى و ئه‌فسه‌ره‌كانى تر به شێوه‌یه‌ك قسه‌یان كرد كه ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتدارن و به‌پێى به‌ڵگه و یاسا كار ناكه‌ن و پێویسته عه‌ره‌به هاورده‌كان بێنه گونده‌كه‌وه و نیشته‌جێ بن”.
ئه‌و هاووڵاتییه باسى له‌وه‌شكرد: “سه‌عد حه‌ربى مۆڵه‌تى سێ رۆژى پێداوین بۆ ئه‌وه‌ى رێگه‌ى عه‌ره‌به هاورده‌كان بكه‌ینه‌وه له گونده‌كه‌ماندا و به‌یه‌كه‌وه بژین یان كورده‌كان گونده‌كه چۆڵبكه‌ن بۆ عه‌ره‌به هاورده‌كان له كاتێكدا ئه‌و عه‌ره‌به هاوردانه له پرۆسه‌ى ته‌عریبى ساڵانى 1975 و دواتر له لایه‌ن رژێمى به‌عسه‌وه هێنراونه‌ته سه‌ر موڵك و ماڵى كورد له ناوچه‌كه”.
ئه‌حمه‌د ئیبراهیم ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو: “وه‌كو هاووڵاتییانى كوردى ناوچه‌كه كه ژماره‌مان 55 خێزانه به یه‌ك ده‌ست و یه‌ك ره‌نگ بڕیارمانداوه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه به‌وه ناده‌ین عه‌ره‌بى هاورده بێنه ناو گوندهكهمانهوه و گونده‌كه‌شمان چۆڵ ناكه‌ین و رووبه‌ڕوویان ده‌بینه‌وه”.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستى لایه‌نه كوردییه‌كان، ئه‌حمه‌د ئیبراهیم باسی له‌وه‌شكرد: “چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێكى عێراق هاتوونه‌ته نێو كێشه‌كه‌وه و یه‌كێتیش هه‌ڵوێستى باشى هه‌بووه، به‌ڵام پارتى تا ئێستا قسه‌ى نه‌كردووه ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش هه‌ڵوێستیان هه‌بێت پشتگیرییه‌كى باش ده‌بێت بۆ خه‌ڵكى په‌ڵكانه، ئه‌گه‌رى هه‌یه كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش



