ئه‌و كه‌سه‌ى كوشتن و چالاكییه‌كانى داعشی بڵاوده‌كرده‌وه دەستگیرکرا

چەکدارانی داعش
SNN-سیروان حه‌سه‌ن
له لایه‌ن هێزه عێراقییهوهكانهوه له دوو هه‌ڵمه‌تى گه‌ڕان و پشكنینى هێزه‌كان له سنوورى كه‌ركوك و خورماتوو توانرا راگهیاندكارێكى داعش ده‌ستگیر بكرێت كه گرته‌ى كوشتن و چالاكیه‌كانى داعشى بڵاوده‌كرده‌وه، هاوكات ژن و پیاوێكى داواكراویش ده‌ستگیركران.
عامر نورى وته‌بێژى پۆلیسى كه‌ركوك به SNNى راگه‌یاند: ده‌ستگیركردنى راگهیاندنكارهكهى داعش به‌پێى زانیارى هه‌واڵگرى و له‌لایه‌ن ده‌زگاى ههواڵكرى عێراقه‌وه بووه‌له ناوچه‌ى عهباسیهى سنوورى كه‌ركوك.
وتیشى “دۆسیه‌كه‌ى په‌یوه‌ندى به ده‌زگای هه‌واڵگرییه‌وه هه‌یه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان له گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه”.
به‌پێى به‌یانامه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق ئه‌و راگهیاندكارهى داعش له ماوه‌ى كاركردنیدا له‌گه‌ڵ ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه‌دا كارى بڵاوكردنه‌وه‌ى ڤیدیۆى كوشتن و چالاكی و جموجۆڵه‌كانى داعش بووه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و هه‌روه‌ها په‌خشكردنى گرته‌ى كوشتن و بڕین له لایه‌ن چه‌كداره‌كانى داعشه‌وه له‌سه‌ر یه‌كێك له شاشه‌كانى ناوبازارى كه‌ركوك له ساڵى 2016 كه ئه‌وكات دووگهڕهكى شاره‌كه‌یان به ده‌سته‌وه بووه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌روو، راگهیاندنكارهكهى داعش میمیۆرییهكى پێبووه له لایه‌ن هێزه‌كانه‌وه ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه كه ژماره‌یه‌ك گرته‌ى كوشتن و جموجۆڵى چه‌كداره‌كانى داعشى تێدایه
سه‌رچاوه‌یه‌ك له هێزه ئه‌منییه‌كانى خورماتوو به SNNى راگه‌یاند: شه‌وى رابردوو هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان بە هاوکاری ده‌زگاى هەواڵگری به فرۆكه‌ى جه‌نگى له سنوورى خورماتوو ئۆپه‌راسیۆنێكیان ئه‌نجامدا.
وتیشى “توانیویانه له سنوورى نێوان هه‌ردوو گوندى شا سه‌یوان و ئینگیجه ژن و پیاوێك ده‌ستگیر بكه‌ن كه به پێى مادده‌ى چوارى تیرۆر و به تۆمه‌تى په‌یوندى هه‌بوونیان به داعشه‌وه داواكراوبوون”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش



