سەمیر هەورامی بۆ SNN “عێراق ئامادەیی دەربڕیوە بەناردنی بڕێك پارە بۆ هەرێم”

شاندی هەرێم لە بەغدا | فوتۆ: ئەژی عومەر
SNN-عەلی حەمە سەعید
لە ئێستادا كۆبوونەوەكانی شاندی هەرێم بە سەرۆكایەتی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەگەڵ سەرۆكوەزیران و سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كۆتایی هات، وتەبێژی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمیش دەڵێت: عێراق ئەوەی ڕەتنەكردووەتەوە كە بڕێك پارە بۆ هەرێم بنێرێت و كۆبوونەوەكانیش بەردەوامییان دەبێت.
سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم و بەشدار لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ بە SNNی ڕاگەیاند: كۆبوونەوەكانی ئەمڕۆی شاندی هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی عێراق بەردەوامییان دەبێت و عێراق ئەوەی ڕەتنەكردووەتەوە كە بڕێك پارە بۆ هەرێم دەنێرێت بەڵام پێوستی بە وردەكاری زیاتر هەیە و لەداهاتووشتدا وردەكاری زیاتر لە ئەنجامی كۆبوونەوەكانمان بۆ ڕای گشتی بڵاو دەكەینەوە.
لەلایەكی دیكەوە كەمێك پێش ئێستا نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق ئەوەی بڵاوكردووەتەوە لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا لەگەڵ شاندی هەرێم ئەو شێوازانە تاوتوێكران كە پارەی تەرخانكراو دادپەروەرانە بەسەر هەموو ناوچەكانی عێراقدا دابەشبكرێت، هاوكات پابەندبوون بە جێبەجێكردنی یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی كە مانگی رابردوو پەرلەمان پەسەرندكرا هاوكات باس لە رێكارەكانی جێبەجێكردنی ئەو یاسایەش كراوە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14 hours لهمهوپێش



