
بەندەری جەدە
SNN
کۆمپانیای هاڤنیا بۆ بار و کارگۆ رایگەیاند “بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە یەکێک لەگواستەرەوە نەوتییەکانی لەلایەن (سەرچاوەیەکی نادیاری دەرەکی) لێیدراوە و ئاگرێکی گەورەی لێ کەوتۆتەوە”.
بارهەڵگرە نەوتییەکە لەکاتی بەتاڵکردنەوەی ئەو رووداوەی بەسەردا هاتووە لە بەندەری جەددە-ی عەرەبستانی سعودیە.
ئەوە دووەم تەقینەوەیە لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا لە بەندەرەکانی ئەو وڵاتە روو دەدەن، پاش تەقینەوەی مینێکی دەریایی، کە مانگی رابردوو بە کەشتییەکی نەوتیی راگیراو لە بەندەرەکانی سعودیەدا تەقییەوە.
لە بەیاننامەیەکدا کۆمپانیاکە دەڵێت “کەشتیی B.W.RAIN بە هۆکارێکی نادیار و لە سەرچاویەکی نادیارەوە لێیدراوە و ئاگر لەبەشێکیدا هەڵگیرساوە، بەڵام تیمەکانیان توانیویانە کۆنترۆڵی بکەن”.
تەقینەوەکە لە نزیک بەندەرە سعودیەکە بووە و لەکاتێکدا بووە، بارێکی لە شاری رۆتەردامی هۆڵەنداوە دەگواستەوە بۆ وێستگەی شەقیق بۆ بەرهەمهێنانی هەڵم.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14 hours لهمهوپێش -
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14 hours لهمهوپێش -
14 hours لهمهوپێش



