
رۆناڵد کومان
SNN Sport
لە خولی ئیسپانیاو لە هەفتەی 13، یانەی بەرشەلۆنە بە سەرکردایەتی میسی توانی سێ خاڵی بە نرخ بەرامبەر بە یانەی لیڤانتی بە دەست بهێنێت و 1-0 لە یانەی لیڤانتی بباتەوە.
دوای یاریەکە کومان راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە بەشداری لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی کردوو باسی لە بردنەوەکە کردوو وتی:” قورسبوو ئەمڕۆ گۆڵ تۆمار بکەین، هەرچەندە دەرفەتی زۆرمان دروستکرد لە یاریەکە بە تایبەتی لە گێمی دووەم، شایەنی بردنەوە بووین،لە کۆتایدا دەبوایە بەرگری لە ئەنجامی یاریەکە بکەین،بۆیە بەشداریم بە ئۆمتیتی کرد،گرنگبوو بردنەوە تۆمار بکەین،میسی یەکلاکەرەوەیە بۆ ئەم یانەیە”.
دواتر وتی:”بەرشەلۆنە هێشتا پاڵێوراوە بۆ بردنەوەی نازناوی لالیگا،ئەمڕۆ هەستمان بەوە کرد باشتربووین،براوە بووین و ئاستێکی باشمان نیشاندا و متمانەی بە ئێمە دا،رۆژی چوارشەممە دەبێت ئەوە نیشان بدەین کە دەتوانین باشتر یاری بکەین و لە بەرامبەر گۆڵدا دەتوانین کاریگەرتر بین،کاتێک 4 بۆ 5 یاری لە دەرەوەی یاریگای خۆمان دۆڕاین پێموایە رەخنەکان بەهۆی خاڵەوە دادپەروەدانەیە، بەڵام من وای دەبینم زۆر شت هەیە کە ئێمە زۆر بە باشی ئەنجاممانداوەو بەرەو پێشەوە دەچین، هیوادارم یاری داهاتوو گۆڵ تۆمار بکەین و بەردەوام بین لە بردنەوە”.
لە کۆتایدا وتی:” دەبێت 3 یاری داهاتوو بردنەوە تۆماربکەین،ئێمە ئەمڕۆ کارێکی باشمان کردوو چاوەڕوانی یارییەکی قورس دەکەین بەرامبەر بە ریاڵ سۆسیداد، لەسەرمانە باشتر بکەین”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش



