گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ دووشەممە 14/12/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ دووشەممە (14/12/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
مارکا:
- یاریگای مینڕێژکراو.
- یانەکانی ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە و ئاتلەتیکۆمەدرید و سڤییا ئەمڕۆ لە تیروپشکی خولی یانە پاڵەوانەکان رکابەرەکانیان بەدیار دەکەوێت.
- ریاڵ مەدرید پێشەنگی گروپەکەی ئەرکی ئاسانە و بەرشەلۆنە رووبەڕووی تاقیکردنەوەیەکی قورس دەبێتەوە.
- پاریس سانجێرمان، مانچستەرسیتی،لیڤەرپوڵ، دۆرتمۆند لەوانەیە رووبەڕووی یانەکانی بەرشەلۆنە و سڤییاو ئاتلەتیکۆمەدرید ببەنەوە.
- نەیمار تووشی پێکان دەبێت و بە گریانەوە یاریگا جێدەهێڵێت.
- یانەی بەرشەلۆنە 1-0 لە یارییەکی ئاڵۆزدا بە گۆڵێکی میسی لە لیڤانتی دەباتەوەو سێ خاڵی زۆر گرنگ بە دەست دەهێنێت.

ئاس:
- بنزیمە هێرشبەرێکی تەواوە.
- شەممەی داهاتوو هێرشبەرە فەرەنسیەکە تەمەنی دەبێتە 33 ساڵ،ئەو باشترین یاریزانی دێربی بووە.
- بنزیمە لە ئێستادا زۆرترین بەشداری بە درێسی یانەی ریاڵ مەدریدەوە کردووە لە نێو یاریزانە بیانییەکانی مێژووی یانەی ریاڵ مەدرید.
- یانەی بەرشەلۆنە بە گۆڵێکی میسی لە خولەکی 75 لە لیڤانتی دەباتەوە.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- کۆتاییەکی دڵخۆشانە.
- یانەی بەرشەلۆنە 1-0 بردنەوەی تۆمارکردوو رووبەڕووی زەحمەتی بووەوە دژی لیڤانتی و میسی توانی گۆڵێکی درەنگ بۆ تیپەکەی کومانی راهێنەر بکات.
- میسی تا ئێستا 642 گۆڵی بۆ یانەی بەرشەلۆنە کردووە، بە گۆڵێکی تر ژمارەکەی پێلی یەکسان دەکاتەوە کە 643 گۆڵی لەگەڵ سانتۆس کردووە.
- ئەمڕۆ تیروپشکی خولی یانە پاڵەوانەکان و یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت رووبەڕووی بروسیا دۆرتمۆند ببێتەوە و لیڤەرپوڵ، بایرن میونخ ومانچستەرسیتی و چێڵسی و پاریس سانجێرمان بە کۆسپی گەورە دەزانێت.

سپۆرت:
- تەنیا میسی.
- بەرشەلۆنە 1-0 لیڤانتی.
- میسی بەرشەلۆنە رزگار دەکات و ژیانی لە لالیگا بۆ دەگەڕێتەوە.
- کومان:”ئەگەر ئاستی یاریکردن و سەرکەوتنی هێرشبردن باشتر بکەین دەتوانین نازناوی لالیگا بە دەست بهێنین.
- پاریس سانجێرمان 1-0 بە لیۆن دەدۆڕێت و نەیمار تووشی پێکانێکی نوێ دەبێت.

More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی


