نەخۆشخانەیەكی كۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە داخرا و تەنها 8 تووشبوو لە شارەكە ماون

SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی هەڵەبجە ئاشكرایكرد بەهۆی كەمبوونەوەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و نەمانی هیچ تووشبوویەكی ئەو ڤایرۆسە، بڕیارماندا قاوشی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی كیمیاباران دابخەین.
د. شاناز نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا بەهۆی زۆربوونی حاڵەتەكانی تووشبوون بەكۆرۆنا و پڕبوونی نەخۆشخانەی وەفا، بەناچاری بڕیارماندا كە لە نەخۆشخانەی كیمیاباران قاوشێكی تایبەت بە تووشبووانی كۆرۆنا بكەینەوە، بە دەیان نەخۆشمان لەو قاوشەی نەخۆشخانەی كیمیاباران چارەسەركرد، بەڵام خۆشبەختانە لە ئێستادا دۆخەكە بەرەو كۆنترۆڵ دەچێت و هیچ نەخۆشێكمان لەو قاوشە نەماوە، بۆیە بڕیارماندا بەداخستنی.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا تەنها هەشت تووشبووی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەی وەفا ماوەنەتەوە یەكێكیان لە ژێر ئامێری هەناسەدانی دەستكرددایە و ماوەی 16 ڕۆژیشە تەنها دوو تووشبووی كۆرۆنا لە سنوورەكەماندا گیانیانلەدەستداوە، بەڵام ئەمە بەمانای ئەوە نایەت كە ئیتر ڤایرۆسی كۆرۆنا مەترسی نەماوە و بە تەواویی كۆنترۆڵكراوە، بەڵكو دەبێت زۆر بەوریایی مامەڵە لەگەڵ دۆخەكەدا بكەین، چونكە پێشتریش هەمان ئەم دۆخەی پێشوو هاتە ئاراوە، بەڵام بەهۆی پابەند نەبوونی هاووڵاتیان جارێكی دیكە دۆخەكە بەرەو خراپیی ڕۆشتەوە.
وتەبێژەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، زۆر گرنگە هاووڵاتیان بەردەوام بن لەسەر جێبەجێكردنی رێكکارەكانی خۆپارێزی بۆئەوەی جارێكی دیكە رێژەكە بەرز نەبێتەوە و پێكەوە بتوانین سەركەوتن بەسەر كۆرۆنادا تۆمار بكەین و چیدیكە نەهێڵین كەسوكارمان ببێتە قوربانی ئەو ڤایرۆسە دژ بە مرۆڤایەتییە.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش



