تیروپشکی قۆناغی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا راکێشرا

بەرشەلۆنە و پاریس سانجێرمان
SNN Sport
لە شاری نیۆنی سویسری، تیروپشکی قۆناغی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئەنجامدراو تێیدا یانەی بەرشەلۆنە رووبەڕووی پاریس سانجێرمان بووەوەو ریاڵ مەدرید بەرامبەر بە ئاتڵەنتای ئیتاڵی یاری دەکات.
یارییەکانی چوونی قۆناغی شانزە لە رۆژانی 16 ، 17 ،23 ، 24 مانگی شوباتی 2021 ئەنجام دەدرێت و یارییەکانی گەڕانەوە لە 9 ، 10 ، 16 ، 17ی مانگی ئازاری 2021 ئەنجام دەدرێت.
یارییەکانی چوونی چارەگی کۆتایی لە 6/7/ی نیسانی ساڵی داهاتوو ئەنجام دەدرێت و یارییەکانی گەڕانەوە لە 13/14ی هەمان مانگ ئەنجام دەدرێت.
یارییەکانی چوونی قۆناغی پێش کۆتایی لە 27/28ی نیسانی ساڵی نوێ ئەنجام دەدرێت و یارییەکانی گەڕانەوەی هەمان قۆناغ لە 4/5ی مانگی ئایار ئەنجام دەدرێت.
یاری کۆتایی لە یاریگای ئەتاتۆرک لە ئەستەنبووڵ لە 29/5/2021 ئەنجام دەدرێت.
ئەنجامی تیروپشکی قۆناغی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەکان:
بروسیا مونشنگلادباخ-مانچستەرسیتی
لازیۆ- بایرن میونخ
ئاتلەتیکۆمەدرید-چێڵسی
لایپزیگ-لیڤەرپوڵ
پۆرتۆ-یۆڤانتۆس
بەرشەلۆنە-پاریس سانجێرمان
ریاڵ مەدرید-ئاتڵەنتا
سڤییا-بروسیا دۆرتمۆند
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8 hours لهمهوپێش -
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8 hours لهمهوپێش -
8 hours لهمهوپێش



