عه‌ره‌به هاورده‌كان به هامه‌ری سه‌ربازییه‌وه چونه‌ته سه‌ر ماڵه كورده‌كانى په‌ڵكانه

گوندی پەڵکانە
SNN-سیروان حه‌سه‌ن
كێشه‌ى په‌ڵكانه به‌رده‌وامه‌و عه‌ره‌به هاورده‌كان به هامه‌رى سه‌ربازییه‌وه ده‌چنه سه‌ر ماڵه كورده‌كان و هاووڵاتییانى كوردى ناوچه‌كه‌ش چاوه‌ڕێى هه‌ڵوێستى لایه‌ن و سه‌ركرده كوردستانییه‌كانن.
حاجى ئه‌حمه‌د ئیبراهیم دانیشتووى گوندى په‌ڵكانه به SNNى راگه‌یاند: حاڵى حازر عه‌ره‌به هاورده‌كان به هاوكارى ژماره‌یه‌ك هامه‌رى سه‌ربازى له نێو گوندى په‌ڵكانه ده‌سوڕێنه‌وه و ده‌چنه سه‌ر ماڵه‌كان و هێزه سه‌ربازییه‌كه‌ش پشتگیریان ده‌كات”.
وتیشى “كورده‌كانى ناوچه‌كه چاوه‌ڕێى هه‌ڵوێستى لایه‌نه سیاسییه‌كان و سه‌ركرده‌كانى كورده له هه‌رێمى كوردستان و عێراق كه تا ئێستا سه‌رۆككۆمار و ژماره‌یه‌ك ئه‌ندام په‌رله‌مانى عێراق هاتوونه‌ته خه‌ت و چاوه‌ڕێى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ ده‌كه‌ن بزانن چى ده‌بێت”.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر سه‌عد حه‌ربى فه‌رمانده‌ى هێزه هاوبه‌شه‌كانى كه‌ركوك به یاوه‌رى ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌رى پله باڵا چووه گوندى په‌ڵكانه‌و ماوه‌ى سێ رۆژى دیاریكرد بۆ كورده‌كان بۆ ئه‌وه‌ى جێگاى عه‌ره‌به هاورده‌كان بكه‌نه‌وه یان گونده‌كه‌یان بۆ چۆڵبكه‌ن. دواتر ژماره‌یه‌ك ئه‌ندام په‌رله‌مانى كورد سه‌ردانى سه‌عد حه‌ربیان كردوو به‌ڵێنیان لێوه‌رگرت كه ده‌ست له‌و دۆسیه‌یه وه‌رنه‌دات بۆ ئه‌وه‌ى به پێى یاسا چاره‌سه‌ر بكرێت”.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



