“گفتوگۆكانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به رێككه‌وتن كۆتاییاندێت”

كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه له‌نێوان شاندى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى ناوه‌ندى له به‌غدا| فۆتۆ: نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆكوه‌زیران
SNN
ئه‌ندامێكى پێشووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: گفتوگۆكانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به رێككه‌وتن كۆتاییان دێت، ده‌شڵێت: “له دوو رۆژى داهاتوودا هه‌رێم و به‌غدا رێككه‌وتنى نوێى نێوانیان راده‌گه‌یه‌نن”.
موحسین سه‌عدون، ئه‌ندامى پێشووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له نوێترین چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ میدیا عه‌ره‌بییه‌كان ده‌ڵێت: “ئه‌وه شتێكى پێشبینیكراوه كه گفتوگۆكانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كۆتایياندێت به راگه‌یاندنى رێككه‌وتنێك كه له‌سه‌ر دوو خاڵى سه‌ره‌كى وه‌ستاوه: یه‌كه‌میان، رێكخستنه‌وه‌ى پرۆسه‌ى راده‌ستكردنى داهاته گومرگییه‌كانه و دووه‌میشیان، له‌سه‌ر پرسى هه‌نارده‌كردن و راده‌ستكردنى نه‌وته”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى پێشووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو: “هێشتاش گفتوگۆكان به‌رده‌وامیان هه‌یه، له‌نێوان شاندى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم و لایه‌نه عێراقییه‌كان به مه‌به‌ستى كۆتاییهێنان به‌سه‌رجه‌م كێشه‌كان”.
به وته‌ى موحسین سه‌عدون، “له دوو رۆژى داهاتوودا هه‌رێم و به‌غدا رێككه‌وتنى نوێى نێوانیان راده‌گه‌یه‌نن”.
ماوه‌ى پێنج رۆژه وهفدى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم له به‌غدایه، چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئاستى باڵا له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق، لایه‌نه سیاسییه‌كان و لیژنه‌ى تایبه‌تى په‌رله‌مانى عێراق، سه‌رۆكى په‌رله‌مان ئه‌نجامداوه.
له‌باره‌ى رێككه‌وتنى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا دوێنێ یه‌كشه‌ممه قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت رایگه‌یاند: “هەرچەندە هەنگاوی باش چووینەتە پێشەوە لە گفتوگۆکاندا، به‌ڵام هێشتا ماومانە بگەینه رێکكەوتن”.
هه‌ر ئه‌مڕۆ موسەنا ئەمین سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی راگەیاند: “ئەگەرچی هەندێك لێكتێگەیشتن لەنێوانیاندا هاتووەتە ئاراوە، بەڵام تا ئێستا حكومەتی هەرێم و بەغدا نەگەیشتوونەتە ڕێككەوتنی كۆتایی دەشڵێت: “بەهۆی ناكۆكییان لەسەر مەلەفی نەوت لەبارەی ڕادەستكردنی داهاتی نەوت و خودی نەوت نەتواندراوە بگەنە ڕێككەوتنی كۆتایی”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش



