پێشنیازێكی نوێ بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەخرێتە بەردەستی حكومەتی عێراق

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: “پێشنیازێكی نوێیان بۆ دەرباز کردنی مووچەی فەرمانبەران لە ململانێی سیاسی خستووەتە بەر دەستی حكومەتی عێراق”.
د. موسەنا ئەمین سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: ئەگەرچی هەندێك لێكتێگەیشتن لەنێوانیاندا هاتووەتە ئاراوە، بەڵام تا ئێستا حكومەتی هەرێم و بەغدا نەگەیشتوونەتە ڕێككەوتنی كۆتایی دەشڵێت: “بەهۆی ناكۆكییان لەسەر مەلەفی نەوت لەبارەی ڕادەستكردنی داهاتی نەوت و خودی نەوت نەتواندراوە بگەنە ڕێككەوتنی كۆتایی”.
ئاماژەی بەوەشكرد، وەك سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو پێشنیازێكی گونجاوی خستووەتە بەردەستی حكومەتی عێراقی كە دوورە لەوەی ببێتە مەترسی بۆ سەر هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی هەرێم بە بێئەوەی بەرگێكی سیاسی بە بەردا بكرێت تا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕزگار بكرێت لەو ململانێ و ناكۆكییانە.
وتیشی: “پێشنیازم كردووە كە لیژنەیەك لە حكومەتی عێراقی پێكبهێندرێت سەرژمێرییەكی وردی فەرمانبەرانی ڕاستەقینەی هەرێم بكات و كۆی مووچەكانیان دیاری بكات، پاشان حكومەتی عێراق مووچەی ئەو فەرمانبەرانە بخاتە بانکێكی تایبەت و ژمارە حسابییەكی بۆ بكاتەوە و هەرێم پابەند بكات بەوەی كە پارەی ئەو بانکە تەنها بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجبكات.
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو ئەوەشی خستەڕوو، هەر ڕێككەوتنێك لەنێوان هەولێر و بەغدادا بكرێت دەبێت دواجار لە پەرلەمانی عێراق پەسەند بكرێت، پەرلەمانی عێراقیش ئەوەندە بە ئاسانی دەنگ بە پرۆژەیاسایەك نادات كە لەبەرژەوەندی حكومەتی هەرێم و زیانی حكومەتی ناوەند بێت، بۆیە دەبێت ئیتر كۆتایی بەم یارییە بهێندرێت و حكومەتی هەرێم بەڕاستی بێتە پێشەوە بۆ ڕادەستكردنی مەلەفی نەوت بە عێراق.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








