
موهه‌ند جه‌عاز
حسێن کەرکوکی- SNNsport
باسل گۆرگیس به‌رێوه‌به‌ری كارگێڕی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق ره‌تكردنه‌وه‌ی یاریزان (موهه‌ند جه‌عاز ) پیشه‌گه‌ری یانه‌ی هاماربی سویدی بۆ نوێنه‌رایه‌تیكردنی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقی له یارییه‌كانی داهاتوو دووپات كرده‌وه .
گۆرگیس له به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق وتی:”یاریزان موهه‌ند جه‌عاز له لیستی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بوو بۆ ئه‌و پاڵه‌وانێتییه دۆستانه‌یه‌ی كه له مانگی داهاتوو له ئیمارات ساز ده‌كرێت ، به‌ڵام پاش په‌یوه‌ندیكردن به یاریزانه‌كه له پێناو گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی ، هه‌روه‌ها ئاراسته‌كردنی بانگهێشتنامه‌ی فه‌رمی ، شۆك بووین به ره‌تكردنه‌وه‌ی یاریزانه‌كه تا نوێنه‌رایه‌تی هەڵبژاردەی عێراق بکات ، به هۆكارێك کە نایزانین”.
هه‌روه‌ها وتی:” هۆكاره راسته‌قینه‌كانمان نه‌زانی كه پاڵی به‌و یاریزانه ناوه بۆ بڕیاردانی ئه‌و بریاره و پاش پەیوەندیکردنمان به خێزانه‌كه‌شی ، هۆكاره‌كانیان نه‌زانی بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی بانگهێشتنامه‌كه و نوێنه‌رایه‌تی كردنی عێراق ، ئه‌وانیش هه‌ست به نا ئۆمێدی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و بریاره “.
گۆگیس روونیكرده‌وه:” به كاتاتنیچی راهێنەرم راگه‌یاند به‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانه چی روویداوه ، راهێنه‌ر وتی هیچ گرفتێك نیه له‌وه‌دا ، كه ئه‌مه خواستی یاریزانه‌كه بێت به ئاماده‌نه‌بوون له لیستی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق”.
گۆرگیس ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد:” پراوهكان یاریزان موهه‌ند جه‌عاز ماوه‌یه‌كی زۆری خایاند له پێناو ته‌واوكردنی بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده بێت بۆ نوێنه‌رایه‌تیكردنی عێراق ، سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئاره‌زووی نوێنه‌رایه‌تیكردنی عێراقی بوو ، پێشتر له ریزی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵۆمپی عێراق یاری كردووه ، به‌ڵام ئاره‌زوی ئێستای گۆڕاوه له پۆشینی درێسی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ، ئه‌مه‌ش كارێكه بۆ خۆی ده‌گه‌رێته‌وه”.
دوای بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، ئەم یاریزانە لە پێگەی خۆی لە ئینستاگرام پۆستێکی کردووەو نووسیویەتی:” بۆ هاندەرانی هەڵبژاردەی عێراق، من نوێنەرایەتیکردنی هەڵبژاردەی عێراقم رەتنەکردووەتەوە،وتم دەمەوێت لەگەڵ تیمەکەم بم هاماربی،ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێ بکەم، هەست بە شانازی دەکەم درێسی هەڵبژاردەی عێراق بپۆشم، تکایە گوێ لە رۆژنامە درۆزنەکان مەگرن”.
جێی باسه جه‌عاز پێشتر یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵۆمپی عێراق كردووه .
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش


