
SNN
مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: کە سزایان بەسەر ئەو وەزارەتەی تورکیا سەپاندووە کە رێککەوتنی کڕینی مووشەکی S-400ی لەگەڵ رووسیا واژوو کردووەو هەروەها ناردنی سەرجەم مۆڵەتەكان بۆ بەڕێوەبەرایەتی پیشەسازی بەرگری ڕادەگرێت و پێدانی ڤیزا بە (ئیسماعیل دەمیری) بەڕێوبەری ڕاگرت.
تروکیا بەردەوامە لە سەرکۆنەکردنی سزاکانی ئەمریکا بەسەریدا، بەڵام مایک پۆمپیۆ وتی “ئەو ڕێوشوێنانەی گیرانەبەر پەیامێكی ڕوون و ئاشكرایەو تیایدا دەریدەخات ئەمریكا (یاسای ئەمریكی) بەشێوەیەكی تەواو جێبەجێ دەكات و چاوپۆشی لە هیچ گرێبەستێكی گەورە لەگەڵ هەردوو كەرتی بەرگری و هەواڵگری ڕوسیادا ناكات”.
لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەشکرد كڕینی سیستەمی ئێس 400 لەلایەن تورکیاوە مەترسی دروست دەكات لەسەر ئاسایشی تەكنەلۆجیای سەربازی ئەمریكا و كارمەندەكانی و هەروەها كەرتی بەرگری رووسیاش پارەیەكی باشی دەستدەكەوێت، هەروەها گەیشتنی ڕووسەكانیشە بە هێزە چەكدارەكانی توركیا و كەرتی بەرگری وڵاتەكە.
بەهۆی ئەوەی ساڵی رابردوو تورکیا کۆمەڵێک سیستمی بەرگری رووسی بەناوی S-400 کڕی ئاڵۆزی لە پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و تورکیا و ناتۆ و تورکیادا دروستبوو دوای چەند ئاگادارکردنەوەیەک و گوێنەدانی تورکیا بە هەرەشەکانی ئەمریکا دواجار سزا بەسەر تورکیادا سەپێندرا.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
3 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
4 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
6 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
3 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
4 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
6 hours لهمهوپێش



