
کێڵگە نەوتێکی عێراق
SNN
کۆمپانیای سۆمۆ دوایین ئامارەکانی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت لە عێراق و هەرێمی کوردستان ئاشكراكرد، لە مانگی رابردوو قەبارەی بەرهەمهێنانی نەوتی رۆژانە لە هەرێمی کوردستان بەرزبۆتەوە.
بەپێی ئامارەکانی سۆمۆ، قەبارەی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق لە مانگی تشرینی دووەمدا بەراورد بە مانگی تشرینی یەکەم بە رێژەی 5٪ دابەزیوە بۆ رۆژانە 3 ملیۆن و 229 هەزار بەرمیل نەوت، بەڵام بە پێچەوانەی عێراقەوە، قەبارەی بەرهەمهێنانی هەرێمی کوردستان لە مانگی رابردوو بەراورد بە مانگی تشرینی یەکەم بە رێژەی 2.25٪ بەرزبووەتەوە بۆ رۆژانە 456 هەزار بەرمیل.
کۆمپانیای سۆمۆ ئاماژەی بەوەشکردووە، دابەزینی هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە مانگی تشرینی دووەم لەبەر خراپیی کەشوهەوا بووە کە بۆ ماوەی 5 رۆژ بەردەوام بووە.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
52 mins لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
52 mins لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
3 hours لهمهوپێش



