ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی 2021 كۆدەبێتەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق
SNN-عەلی حەمە سەعید
وابڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2021 ئەنجامبدات و هەر لەو كۆبوونەوەیەشدا پڕۆژەیاساكە پەسەند بكات، ئەوەش لە كاتێكدایە تا ئێستا هەرێم و بەغدا نەگەیشتوونەتە ڕێككەوتن.
د.جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: دەبوو پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2021 هەرزوو ڕەوانەی پەرلەمان بكرایە بەڵام بە چەند هۆكارێكی سیاسی و دارایی ڕەوانەكردنی پرۆژەیاساكە بۆ پەرلەمان دواكەوتووە ئەوەش نیگەرانی پەرلەمانتاران و فراكسیۆنە جیاوازەكانی لێكەوتووەتەوە و چیتر لە حكومەتی قبوڵ ناكەن هێندە دوا بكەوێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی ئەو كورتهێنانەی كە لە پرۆژەیاساكەدا هەیە وەزارەتی دارایی عێراق دوودڵە لە ناردنی پڕۆژەیاساكە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ئەومەبەستەش بەدوای چارەسەر بۆ پڕكردنەوەی ئەو كورتهێنانە دەگەڕێت، لەگەڵ ئەوەشدا گفتوگۆكانی نێوان هەولێر و بەغدا و نەگەیشتن بە ڕێككەوتن هۆكارێكی دیكەی دواكەوتنی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراقە.
ئەمەلەکاتێکدایە بەگوێرەی پڕۆژەیاساکە رێژەی كورتهێنانی بودجە دەگاتە 40٪، هەروەها زیاتر لە 250 هەزار پلەی وەزیفی لە سەرجەم بوارەكان لەخۆدەگرێت.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
3 mins لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
3 mins لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
2 hours لهمهوپێش



