حکومەتی عێراق: هەرێم پابەند بوونی خۆی دەربڕیوە بە یاسای کورتهێنانی دارایی

لۆگۆى حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
وتەبێژی رەسمیی حکومەتی عێراق رایدەگەیەنێت “حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندە بە یاسای قەرز و پڕکردنەوەی کورتهێنان کە بەمدواییە لە پەرلەمان دەرچووە”.
حەسەن نازم وتەبێژی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە پرێس کۆنفرانسی هەفتانەیدا ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند “یاسای قەرز ئەو چەترەیە کە لەژێریدا هەر رێککەوتنێک واژوو دەکرێت لەنێوان بەغدا و هەولێردا”.
لەبارەی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی داهاتووی عێراقیش نازم وتی: “ئەنجوومەنی وەزیران لە سەروبەندی ئەوەدایە دانیشتنێک ساز بکات بۆ تاوتوێکردنی و ناردنی بۆ پەرلەمان”.
وتەبێژی رەسمیی حکومەتی عێراق ئەوەشی ئاشکرا کرد “پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 چارەسەری کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و ناوەند دەکات”.
دوێنێ ئێوارەش قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم و سه‌رۆكى شاندى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند: گفتوگۆكانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌رده‌وامه و به‌رده‌وامیش ده‌بێت تاوه‌كو ده‌گه‌ینه رێككه‌وتن و ئێمه هاتووین بۆ ئه‌وه‌ى مافى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان وه‌ربگرین، وتیشى: ” دڵنیام گفتوگۆكانمان ده‌گه‌نه ئه‌نجامێكى سه‌ركه‌وتوو”.
له كۆنفرانسێكى رۆژنامه‌وانیدا كه له به‌غدا سازیكرد قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم و سه‌رۆكى شاندى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند: “من زۆر لێدوانى جیاوازم له‌باره‌ى گفتوگۆكانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا گوێلێده‌بێت، به‌ڵام راستییه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه ئێمه هاتووین بۆ جێبه‌جێكردنى یاساى پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى دارایی، سه‌ره‌ڕاى تێبینییه زۆره‌كانمان له‌سه‌رى ئه‌م یاسایه پێمان ده‌ڵێت: داهاتى نه‌وتى رادهستبكهین، ئێمه وتوومانه حازرین، پێمان ده‌ڵێت: داهاتى نانه‌وتى رادهستبكهین، ئێمه حازرین ئه‌وه‌ش بكه‌ین، ئێستا ئێمه چاوڕێى حكومه‌تى عێراقین بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ڵاممان بده‌نه‌وه و پێمانبڵێن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه پشكى ئێمه ده‌بێته چه‌ند”.
وتیشى: “ئه‌م گفتوگۆیه به‌رده‌وامه، زۆرجار ده‌بیستم ده‌ڵێن: ئه‌م گفتوگۆیه شكستیهێناوه یان وه‌ستاوه، ئه‌م گفتوگۆیه به‌رده‌وامی ده‌بێت تاوه‌كو بگه‌ینه ئه‌نجامێك، دڵنیاشم گفتوگۆكانمان ده‌گه‌نه ئه‌نجامێكى سه‌ركه‌وتوو”.
سه‌رۆكى شاندى حكومه‌تى هه‌رێم له به‌غدا ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ئێمه هاتووین بۆ ئه‌وه‌ى مافى مووچه‌خۆرانى خۆمان دابینبكه‌ین، زیاتر له مافى خۆمانمان داوا نه‌كردووه و نهشهاتووین بۆ ئه‌وه‌ى كه‌س خێرمان پێبكات”.
قوباد تاڵه‌بانى له كۆتایی قسه‌كانیدا ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه: “كه‌شى سیاسى له عێراق ئاڵۆزه، هه‌ڵبژاردن له‌پێشه، ئه‌و كه‌شه سیاسییه ئاڵۆزه‌ى كه هه‌یه ئاڵۆزتر كراوه، هه‌مووان فشاریان له‌سه‌ره له‌به‌ر ئه‌وه داوا له هه‌مووان ده‌كه‌م ئارامیيان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ینه ئه‌نجامێكى سه‌ركه‌وتوو”.
ماوه‌ى شەش رۆژه وهفدى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم له به‌غدایه، چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئاستى باڵا له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق، لایه‌نه سیاسییه‌كان و لیژنه‌ى تایبه‌تى په‌رله‌مانى عێراق، سه‌رۆكى په‌رله‌مان ئه‌نجامداوه.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


