وێنه: بۆ یه‌كه‌مجار له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق پاڵه‌وانێتی كرۆسفیت بۆ كوڕان و كچان ئه‌نجامدرا

دیمەنێک لە پاڵەوانێتیەکە
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
بۆ یه‌كه‌مجار له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق پاڵه‌وانێتییه‌كى كراوه‌ى كرۆسفیت بۆ یاریزانانی كوڕان و كچان به‌ڕێوه‌چوو.
جگه له‌وه یارى كرۆسفیت40 جۆرى هه‌یه، به‌ڵام له‌پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا ته‌نیا چوار یاری هه‌ڵبژێردرابوو كه بریتی بوون له )ستێب له‌سه‌ر جیهاز و زه‌وى و دبنى له‌گه‌ڵ به‌رزكردنه‌وه و باز له‌گه‌ڵ شناو كردن و دێت لێفت و یارى ورگ له‌سه‌ر زه‌وى.
سوركێو محه‌مه‌د سه‌رۆكی یه‌كێتی له‌شجوانی سلێمانی و جێگری سه‌رۆكی له‌شجوانی عێراق وتی:” له‌راستیدا وه‌ك یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه ئه‌م پاڵهوانێتیهمان ئه‌نجامدا ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق و یه‌كێتیی له‌شجوانی عێراق گڵۆپی سه‌وزی بۆ داگیرساندین بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه، له‌به‌رئه‌وه ئێمه بۆ یه‌كه‌مجار له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق ئه‌م پاڵهوانێتیهمان ئه‌نجامدا”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو:” ئامانجامن بوو وه‌ك یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه ئه‌م پاڵه‌وانێتییه ئه‌نجام بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین بۆ داهاتوو پاڵه‌وانێتی عێراق له شاری سلێمانی ئه‌نجام بده‌ین، له‌به‌رئه‌وه توانییمان له یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌دا سه‌ركه‌وتنێكی باش به‌ده‌ست بێنین”.
له‌پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا نزیكه‌ى 70یاریزان به‌شداربوون، به‌ڵام به‌هۆى قورسی یاریه‌كه كه پێویستى به‌تواناى جه‌سته‌یی و خێرایی و هێزبوو ته‌نیا 40 یاریزان لهكوڕانو كچان به‌شدارییان كرد، له‌هه‌مان كاتیش‌دا خۆشحاڵبوون كه به‌شدارى ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌یان كردووه بۆ یه‌كه‌مجار”.
خوبه‌یب رۆسته‌م یاریزانی به‌شدار بووی پاڵه‌وانێتیه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌دات:” له‌راستیدا یه‌كه‌مجاره به‌شداری ئه‌م جۆره پاڵه‌وانێتییه ده‌كه‌ین، بۆیه زۆر قورس بوو بۆ ئێمه كه به‌شداری بكه‌ین، به‌ڵام بۆ ئێمه تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی باش بوو، له‌به‌رئه‌وه پێویسته یاریزان به‌ئاستێكی به‌هێز به‌شداری ئه‌مجۆره پاڵه‌وانێتیانه بكه‌ین”.
راشیگه‌یاند:” خۆشحاڵم كه توانیم مه‌دالیای یه‌كه‌می له مل بكه‌م، به‌ڵام من بۆ ئه‌وه به‌شداریم نه‌كردووه كه یه‌كه‌م بم، به‌ڵام بۆ تاقیكردنه‌وه بوو، له‌به‌رئه‌وه یارییه‌كی زۆر قورسه و پێویستی به توانای جه‌سته‌یی و خێرایی و هێزه، هیواداریشین بۆ داهاتوو پاڵه‌وانێتی زیاتر ئه‌نجام بدرێت به تایبه‌تی له‌سه‌ر ئاستی عێراق.
ئه‌نجامی كۆتایی كوڕانی خوار 30ساڵ:
سه‌رتیپ نوری پله‌ی یه‌كه‌م
جیهاد محه‌مه‌د پله‌ی دووه‌م
هێمن واحید پله‌ی سێیه‌م
ئه‌نجامی كۆتای كوڕانی سه‌روو 30ساڵ:
دانیار قادر پله‌ی یه‌كه‌م
هاوڕێ قادر پله‌ی دووه‌م
سۆران مسته‌فا پله‌ی سێیه‌م
ئه‌نجامی كۆتای كچانی خوار 30ساڵ:
چاوان به‌هادین پله‌ی یه‌كه‌م
بوشرا نامیق پله‌ی دووه‌م
په‌یام جه‌لال پله‌ی سێیه‌م
ئه‌نجامی كۆتای كچانی سه‌روو 30ساڵ
به‌یان محه‌مه‌د پله‌ی یه‌كه‌م
ساریا به‌كر پله‌ی دووه‌م
خێڵان به‌هادین پله‌ی سێیه‌م
به‌هۆى گرنگیدان به‌یارى له‌شجوانی و له‌شرێكی له‌شارى سلێمانى له‌ئێستادا به‌یه‌كێك له‌پارێزگا به‌هێزه‌كانى عێراق دادهنرێتو چه‌ندین پاڵه‌وانیشی هه‌یه كه توانیویانه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى عێراق‌و له‌پاڵه‌وانێتییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان چه‌ندین مه‌دالیاى جۆراو جۆر به‌ده‌ست بێنن.

More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش


