
محەمەد سەڵاح
SNN Sport
لە نوێترین لێدوانیدا کە پێگەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، محەمەد سەڵاحی میسری و یاریزانی یانەی لیڤەرپوڵ،خۆی بە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی جیهان ناودەبات.
سەڵاح لە لێدوانێکیدا وتی:” بەڵێ بێگومان لە ئێستادا خۆم بە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی جیهان دەزانم”.
لەسەر شوێنگرەوەی رۆناڵدۆ و میسی لە داهاتوودا سەڵاح وتی:”قورسە بڵێین لە داهاتوودا کێ شوێنی ئەم دوو یاریزانە دەگرێتەوە،بەڵام ئێستا یاریزانی زۆر باش هەیە،بەڵام ئەوەی ئەوان بۆ تۆپی پێ ئەنجامیانداوە سەرسوڕهێنەر بووە”.
لەسەر پەیوەندیکردنی بە یانەکانی بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدرید وتی:”ئەو دوو یانەیە گەورەن، کێ دەزانێت لە داهاتوودا چی روودەدات،بەڵام ئێستا من جەخت لەسەر ئەوە دەکەمەوە کە جارێکی تر لەگەڵ لیڤەرپوڵ خولی ئینگلتەرا و خولی یانە پاڵەوانەکان ببەمەوە.
لەسەر مانەوەی لە لیڤەرپوڵ وتی:” ئەمە پرسیارێکی قورسە،بەڵام ئێستا دەتوانم بڵێم هەموو شتێک لە دەستی یانەکەدایە،بێگومان دەمەوێت لێرە تۆمارەکان بشکێنم، هەموو تۆمارەکانی یانەکە دووبارە بکەمەوە، بەڵام هەمووشتێک لە دەستی یانەکەدایە”.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



