
میسی و ماریۆ کیمپس
SNN Sport
ماریۆ کیمپسی ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ، رایدەگەیەنێت لیۆنێل میسی ئەوەندەی لەگەڵ ئەرجەنتین دڵخۆشە، لە ئێستادا لەگەڵ بەرشەلۆنە دڵخۆش نیە.
کیمپس لە نوێترین لێدوانیدا کە میدیا ئەرجەنتینییەکان بڵاویانکردووەتەوە دەڵێت:”وای دەبینم میسی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین هەست بە ئاسوودەیی دەکات،تا یانەی بەرشەلۆنە، ئەو ئێستا لەگەڵ وڵاتەکەی دڵخۆشترە تا یانەکەی،میسی هێشتا لە بەرشەلۆنە لە لایەن یاریزانی وەکوو ئەلباوە تۆپی بۆ دێت، بەڵام ناتوانێت هەموو شتێک بکات وەک خۆی”.
دەشڵێت:”نادیارە میسی چی دەکات،لە سەرەتای وەرزەوە وا دەرکەوت لە بەرشەلۆنە دڵخۆش نیە، هەندێک جار ئەو بە پەرۆشی و دڵخۆشییەوە دەرناکەوێت کە چەندین ساڵە نیشانی دەدات”.
لە کۆتایدا لەسەر کۆتایی سەردەمی میسی و رۆناڵدۆ وتی:” ئەوان هەرچییان پێبکرێت کردیان،رۆناڵدۆ بەردەوامە لە تۆمارکردنی گۆڵ،بەڵام بە لێدانەکانی سزا،هەمان شتیش لای میسی روودەدات، کە رەنگە بەهۆی تەمەنەوە بێت”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


