“مووچەی پزیشك و كارمەندانی تەندروستی كلینیكە راوێژكارییەكان لەسەر داهاتی كلینیكەكان دابیندەكرێت”

دراوى 10 ههزارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمەسەعید
جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی سلێمانی رایدهگهیهنێت: بەمەبەستی زیاتر خزمەتكردنی هاووڵاتییان و بەردەوامیدان بە خزمەتگوزارییەتە تەندروستییەكان، بە پێی یاسا ئەو پزیشك و كارمەندە تەندروستییانەی كە لە كلینیكه راوێژكارییهكانى ئێواراندا دەوامدەكەن و لەسەر ئەو داهاتەی لە كلینيكەكانیان كۆدەكرێتەوە مووچەكانییان بۆ دابیندەكرێت.
عەبدوڵا ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی سلێمانی بە SNNی راگەیاند: “بەپێی یاسا رێگەپێدراوه، ئەو پزیشك و كارمەندە تەندروستییانەی كە لە كلینیكە راوێژكارییەكانی ئێواران دەوام دەكەن لەو داهاتەی كە دەستیان دەكەوێت مووچە و پێداویستییەكانیان بۆ دابینبكرێت”.
وتیشى: “لە ئێستادا ئیمە كار بەو یاسایە دەكەین ئەوەش لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و بەردەوامیدان بە خزمەتگوزاری تەندروستی لەو مەڵبەند و كلینیكە راوێژكارییانەی كە دەتوانن سوود لەو یاسایە وەربگرن”.
جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد: “ئەو مووچەخۆرانەی لە كلینیكە راوێژكارییهكان لە ئێواراندا كاردەكەن مانگانە مووچەكانیان دواناكەوێت و لەو سەرچاوەی داهاتەی كە لە كلینیكەكاندا كۆدەكرێتەوە هەریەك لە: پزیشك، كارمەندی تەندروستی، كارگوزار و كارمەندانی تاقیگەكان لەكاتی خۆیدا و مانگانە پارەیان بۆ خەرج دەكرێت”.
جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو: “لەگەڵ ئهوهى مووچەی سەرجەم فەرمانبەران بەڕێژەی لە 21% كەمكراوەتەوە، بەڵام ئەو بڕە پارەیەی بۆ پزیشكان و كارمەندانی كلینیكه راوێژكارییهكان لە ئێواراندا خەرجدەكرێت كەمنەكراوەتەوە، ئەوەش هاندەرێكی باش دەبێت بۆ ئەوەی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی بتوانن خزمەتی زیاتر بە هاووڵاتییان بكەن”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


