لە قەڵادزێ هاووڵاتییەک بە سەدان هەزار دۆلاری هاوڵاتیانەوە ئیفلاسبوونی خۆی رادەگەیەنێت

سلێمان هەڵشۆیی
SNN- محەمەد مستەفا
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە بەشێک لە هاووڵاتیانی قەڵادزێ چوونەتە سەر ماڵی کەسێک بەناوی (سلێمان هەڵشۆیی) کە ناوبراو بە سەدان هەزار دۆلاری ئەمریکی ئەو هاووڵاتیانەوە ئیفلاسبوونی خۆی لە کارێکی بازرگانی راگەیاندووە .
بەگوێرەی زانیارییەکانی SNN دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەشێک لە هاووڵاتیان کە مامەڵەی بازرگانییان لەگەڵ سلێمان هەڵشۆیی ئەنجامداوە و ئۆتۆمبێل و زێڕ و چەکیان بە قیست پێداوە، داوای پارەکانی خۆیان کردووە، بەڵام ناوبراو پێی راگەیاندوون کە لە کارەکەیدا ئیفلاسی هێناوە
هەر بە گوێرەی زانیارییەکانی SNN لە ئێستادا ئەو کەسە لەلایەن ئاسایشی قەڵادزێوە دەستگیر کراوە .
هاوکات شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین بە SNN ی ڕاگەیاند “لەسەر ئەو رووداوه تا ئێستا هیچ کەسێک سکاڵای لە پۆلیسی ڕاپەڕین تۆمار نەکردووە” .
مامەڵەی ئەو کەسە لەگەڵ هاووڵاتیان بە جۆرێکبووە بە نمونە گەر هاووڵاتییەک ئۆتۆمبێلێکەی نرخی بە 20 هەزار دۆلار بووبێت، ئەوا (سلێمان هەڵشۆیی) هەمان ئۆتۆمبێلی بە نرخی 30 هەزار دۆلار و بەقیستی 6 مانگ لەو هاووڵاتییە کڕیوە، هەر بۆیە لە ئێستادا هاووڵاتیانی پشدەر پارەیەکی زۆریان لای ناوبراوە .
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


