یارییه‌كانی خولی نایابی باله‌ی عێراق كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م دواخراو راهێنه‌ر و یاریزانانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی نیگەرانن

دیمەنێک لە یاری بالە
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
بڕیاڕبوو رۆژی 20 ئەم مانگە، یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق له شاری سلێمانی ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام جارێكی‌تر یارییه‌كانی خوله‌كه بۆ كاتێكی نادیار دواخرایه‌وه.
یارییه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه بڕیاربوو له نێو هۆڵی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ئه‌نجام ده‌درێت كه یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی وه‌ك پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردوو سه‌ركردایه‌تی ده‌كات، به‌ڵام جارێكی‌تر یارییه‌كان به‌هۆی نه‌بوونی ناوبژیوانانه‌وه دواخران.
ئه‌رده‌ڵان فایه‌ق یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو:” به‌داخه‌وه ئێمه ماوه‌یه‌كی زۆره مه‌شقه‌كانمان بۆ خوله‌كه ده‌ستپێكردووه، به‌ڵام كێشه‌ی ئێمه دواخستنی یاریه‌كانه، چونكه ئێمه سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌كانی تیپه‌كه‌مان كۆتایی پێهێنا ئاماده بووین بۆ پاڵه‌وانێتیه‌كه، به‌ڵام دواخستنی یارییه‌كان ئێمه‌ی تووشی كێشه كرد، چونكه ده‌بێت جارێكی‌تر مه‌شقه‌كانمان ده‌ست پێبكه‌ینه‌وه”.
وتیشی:” دواخستنی یارییه‌كانی هه‌ر خولێك بۆ چه‌ند جارێك به‌ته‌واوی پلانی راهێنه‌ران تێك ده‌دات، بۆیه تا ده‌ستپێكردنی یارییه‌كان ده‌بێت جارێكی‌تر پلانه‌كانی خۆمان دانێینه‌وه”.
بڕیاره له به‌رواری 20 / 12 / 2020 شاری به‌سره میوانداری له قۆناغی یه‌كه‌می یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م بكات و یارییه‌كانی ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك بخایه‌نێت كه یانه‌كانی ( به‌حری ، غاز ، هه‌ولێر ، حه‌دیسه ، به‌له‌د ، جه‌یش و ده‌غاره ) تێیدا به‌شدارن .
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


