
وێنەی نەخۆشخانەکە فۆتۆ: محەمەد مستەفا
SNN- محەمەد مستەفا
ئەمڕۆ شەممە نەخۆشخانەی ژیان بۆ چاودێری ورد و نەخۆشییە گوازراوەکان لە ناحیەی چوارقوڕنەی ئیدارەی ڕاپەڕین کرایەوە، نەخۆشخانەکە تایبەتە بە چارەسەرکردنی تووشبووانی کۆرۆنا .
دکتۆر دیار ئیبراهیم بەڕێوەبەری تەندروستیی ڕاپەڕین ڕایگەیاند “نەخۆشخانەکە بە بڕی زیاتر لە 2 ملیار دیناری عێراقی دروستکراوە کە نزیکەی یەک ملیار دیناری لەلایەن لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی و بڕی ملیارێک دیناری تریشی لەلایەن خێرخوازانی دەڤەری ڕاپەڕین بۆ دابینکرابوو .
وتیشی: “نەخۆشخانەکە 90 قەرەوێڵە لە خۆ دەگرێت کە جگە لە چارەسەری تووشبووانی کۆرۆنا، هاوکات بەشی چاودێری وردی تێدایە کە لەمەودوا بەشێکی زۆری حاڵەتە قورسەکانی برینداری و چاودێریکردنی چڕی نەخۆشەکان لەم نەخۆشخانەیە ئەنجامدەدرێت و پێویست بە ناردنی ئەو نەخۆشانە ناکات بۆ نەخۆشخانەکانی سلێمانی .”
بەڕێوەبەری تەندروستی ڕاپەڕین باسی لەوەشکرد “هاوکارییەکانی لاهور شێخ جەنگی بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی نەخۆشخانەکە بەردەوامە و 10 ڕۆژی داهاتوو دەستدەکات بە وەرگرتن و چارەسەری نەخۆش” .
More News
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
1 hour لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2 hours لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
1 hour لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2 hours لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21 hours لهمهوپێش



