لێدوانی زیدان لەسەر یاریەکەی ئیبار

0
1182
زیدان

SNNsport

سبەی یەکشەممە، لە یارییەکانی هەفتەی 14ی لالیگا، یانەی ریاڵ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی ئیبار  و یاریەکە لە کاتژمێر 11:00 ئەنجام دەدرێت.

زیدان راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید،  لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بەشداری کردوو باسی لە یاریەکە کردوو وتی:” سبەی هەلێکی ترە بۆ ئەوەی نیشانی بدەین کە تیمێکین دەبێت لەسەر ئەم هێڵە بەردەوام بین،ئیسکۆ لەگەڵماندایەو سبەی یارییەکی تری گرنگ دەکەین،هازارد بە تەواوی چاکبووەتەوەو لەگەڵمان راهێنان دەکات و هیوادارم بە زووی لەگەڵ تیپەکە بێت،من پشت بە هەموو یاریزانەکانم دەبەستم”.

وتیشی:”زۆر خۆشحاڵم کە توانیومە راهێنان بە ئەم یاریزانانەی یانەی ریاڵ مەدرید بدەمەوە و لە یانەی ریاڵ مەدریدم،من گرێبەستم تا 2022 لەگەڵ یانەکەم هەیە، داوای هیچ شتێک ناکەم، من بە بەختم لە باشترین یانەی جیهانم”.

لەسەر ڤینسیۆس وتی:” وابزانم ئەو تووشی هەوکردنی گەدە بووە، تای نیە،بەڵام ئامادە نیە بۆ یاریەکە، سبەی یاریەکە زۆر گرنگ دەبێت،ئاسان نیە،یارییەکی زۆر قوتس دەبێت، دەبێت باشترین ئاست پێشکەش بکەین”.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this