کوتانی هاوڵاتیانی سعودیە و بەحرەین بە ڤاکسینی کۆرۆنا دەستیپێکرد

سعودیە
SNN
هەردوو وڵاتانی سعودیە و بەحرەین بەشێوەیەکی فراوان دەستیان بە دابەشکردنی ڤاکسین بەسەر هاووڵاتیانیاندا کردووە.
سعودیە ڤاکسینی فایزەر بایۆتێک-ی کڕیووە بۆ کوتانی هاووڵاتیەکانیان و بەشێوەیەکی فراوان دەست بە پرۆسەکە کراوە، تۆفیق رەبیاع وەزیری تەندروستی سعودیە یەکێکە لەو کەسانەی کە ڤاکسینەکەی وەرگرتووە.
وەزیری تەندروستی سعودیە گەشبینی نیشانداوە لەبارەی دابەشکردنی ڤاکسینەکە و بە “سەرەتایەک بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانی کۆرۆنا لە وڵاتەکە” ناویبردووە.
بەحرەینیش کە ڤاکسینی سینۆفارم-ی لە چین کڕیووە، چەندین گەورە بەرپرسانی وڵاتەکەش ڤاکسینەکەیان لێدراوە لە نێویشیاندا حەمەد بن عیسا پادشای بەحرەین.
ئەمە لەکاتێکدایە لە سعودیە زیاتر لە 360 هەزار کەس و لە بەحرەین زیاتر لە 89 هەزار کەس تووشی کۆرۆنا بوون و بە هەزاران کەسیش گیانیانلەدەستداوە
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16 hours لهمهوپێش -
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16 hours لهمهوپێش -
17 hours لهمهوپێش



