
بازگەی پشکنین لە رێگەی کەرکوک بەغدا
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
هه‌رچه‌نده له هه‌فته‌ى پێشوو بازگه‌كانى سنوورى كه‌ركوك راده‌ستى پۆلیسى خۆجێى كه‌ركووك كران، به‌ڵام ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له بڕیارێكى له ناكاودا دیسانه‌وه سوپاى عێراق چونه‌ته‌وه ناو بازگه‌كان.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسى كه‌ركوك به SNNى راگه‌یاند: ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 20ى كانوونى یه‌كه‌مى 2020 له بڕیارێكى له ناكاودا ئه‌وه‌مان پێراگه‌یه‌ندرا كه سوپاى عێراق دێنه‌وه ناو بازگه‌كانى سنوورى كه‌ركوك و به‌هاوبه‌شى له گه‌ڵ پۆلیسى كه‌ركوك به‌شدارى ده‌كه‌ن له به‌ڕێوه‌بردنى بازگه‌كان.
وتیشى “پێشتر سوپاى عێراق ئیشوكاریان ته‌نها پاسه‌وانى كردن بوو له كاتى پێوستدا ئه‌گه‌ر داوایان لێبكرێت برۆن به هاناى هێزه‌كانى پۆلیسه‌وه، به‌ڵام ئێستا خۆیان راسته‌وخۆ به‌شدارى ده‌كه‌ن و بۆ ئه‌وه‌ش چاوه‌ڕێى بڕیارى نوێى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراقن ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بزانن به‌رنامه‌ى داهاتووى چى ده‌بێت”.
هه‌فته‌ى پێشوو به بڕیارى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق هه‌موو هه‌موو بازگه‌كانى پشكنینى له سنوورى كه‌ركوك له پۆلیسى فیدراڵى وه‌رگیرایه‌وه و راده‌ستى پۆلیسى خۆجێى شاره‌كه كرا، به پێى پلانى حكومه‌تى عێراق بڕیاربوو له‌مه‌ودوا پارێزگاى كهركوکیش هاوشێوه‌ى زۆربه‌ى شاره‌كانى دیكه‌ى عێراق له لایه‌ن پۆلیسه‌وه به‌رێوه ببردرێت و هێزه‌كانى دیكه له ده‌ره‌وه‌ى شاربن و له كاتى پێویست و له سه‌ر داواى پۆلیس ده‌ستوه‌ردان بكه‌ن له دۆسیه‌ى ئه‌منى ناوشاره‌كان.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15 hours لهمهوپێش -
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15 hours لهمهوپێش -
16 hours لهمهوپێش



