دوای وڵاتی کوەیت، سعودیەش گەشتەکانی لەگەڵ وڵاتی بەریتانیا راگرت

0
793

SNN

پاش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێکی نوێی کۆرۆنا لە بەریتانیا کە کاریگەری زیاترە و خێراتریش بڵاودەبێتەوە، بەهۆی بازدانێکی جینی تێیدا، دوێنی وڵاتی کوەیت سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ بەریتانیا راگرت و ئەمڕۆش سعودییە هەمان کاری ئەنجامدا.

سەرچاوەکانی هەواڵی سعودییە لەزاری سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی ناوخۆی وڵاتەکەیان بڵاویانکردوەتەوە، تاوەکو وەرگرتنی زانیاری سەرەتایی لەسەر بڵابونەوەی ڤایرۆسێکی نوێی کۆرۆنا لەبەریتانیا و بەشێک لەوڵاتانی دیکە و گرتنەبەری رێکاری خۆپارێزی، حکومەت ژمارەیەک هەنگاوی پێشوەخت دەگرێتەبەر.

ئاماژە بەوەشکراوە، رێکارەکانیش بریتین لە راگرتنی گەشتە نێودەوڵەتییەکان بەشێوەیەکی کاتی بۆ ماوەی هەفتەیەک و ئەگەری درێژکردنەوەی بڕیارەکە بۆ هەفتەیەکی دیکەش هەیە، بەڵام هاووڵاتییانی بیانی دەتوانن بۆگەڕانەوە بۆ وڵاتەکانیان گەشتەکانیان ئەنجام بدەن، مات هانکۆک وەزیری تەندروستئی بەریتانیا رایگەیاندوە، ڤایرۆسە نوێیەکەی کۆرۆنا ” لەکۆنتڕۆڵ دەرچووە” و لەسەر حکومەت پێیوستە بەگوێرەی توانا قەرەباڵغی کەمبکاتەوە، چونکە “ئەستەمە پەتا نوێیەکە تا دابەشکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا لەژێر کۆنتڕۆڵدا بمێنێتەوە”.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this