برێكى زۆر مادده‌ى هۆشبه‌ر له كه‌ركوك ده‌ستى به‌سه‌ردا گیرا

SNN- سیروان حه‌سه‌ن
له سنوورى كه‌ركوك له لایه‌ن هێزه‌كانى پۆلیسه‌وه بڕێكى زۆر حەبی قه‌ده‌غه‌كراو كه ده‌چێته ریزى مادده‌ى هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستى به‌سه‌ردا گیرا.
عامر نورى وته‌بێژى پۆلیسى كه‌ركوك به SNNى راگه‌یاند: له لایه‌ن هێزه‌كانى پۆلیسى فریاكه‌وتنه‌وه له شارى كه‌ركوك له نێو خانوویه‌كى ته‌واونه‌كراودا له سنوورى گه‌ره‌كى په‌نجا عه‌لى برێكى زۆر ماده‌ى هۆشبه‌ر له جۆرى ترامادۆل ده‌ستى به‌سه‌ردا گیرا.
وتیشى “ئاشكراكردنى شوێنى ئه‌و مادده قه‌ده‌غه‌كراوه له لایه‌ن هاووڵاتییه‌كه‌وه بووه له رێگه‌ى ته‌له‌فونه‌وه توانیویه‌تى هێزه‌كانى پۆلیسى 104 ئاگاداربكاته‌وه دواتر به فه‌رمانى به‌رێوه‌به‌رى پۆلیسى كه‌ركوك ده‌ستگیركرا به‌سه‌ریدا كه بریتییه له 11 هه‌زار و 600 حەبە”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه‌س له‌سه‌ر ئه‌و ماده‌یه ده‌ستگیرنه‌كراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن بۆ دۆزینه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى له پشته‌وه‌ى ئه‌و كاره نایاساییهدان.
له ماوه‌ى مانگێكدا بۆ جارى سێیهه‌مه برێكى زۆر حەبی ترامادۆڵ ده‌ستى به‌سه‌ردا ده‌گرێت به شێوه‌یه‌ك له كۆگایه‌كدا زیاتر له 15 ملیۆن ده‌نكۆڵه ده‌ستى به‌سه‌ردا گیرا.

More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


