
رۆناڵد کومان
SNN Sport
بە پێی زانیاری میدیاکانی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە کومانی بێهیوا کردووەو ئامادە نین گرێبەست لەگەڵ ئیریک گارسیا لە گواستنەوەکانی زستانەی داهاتوو بکەن.
لە ماوەی رابردوو کومان داوای لە ئیدارەی یانەکەی کردبوو بەهۆی زۆری پێکانەکان و لاوازی هێڵی بەرگری گرێبەست لەگەڵ ئیریک گارسیا بکەن،بەڵام ئەوان ئامادە نەبوون.
رادیۆی کەتەلۆنیا کە زۆر نزیکە لە یانەی بەرشەلۆنەوە بڵاویکردووەتەوە،یانەکە بە رۆناڵد کومانی راگەیاندووە لە گواستنەوەکانی زستانەی مانگی یەکی سەرەتای ساڵی داهاتوو ناتوانێت گرێبەست لەگەڵ ئیریک گارسیا بکات.
بەمەش چاوەڕوان دەکرێت یانەی بەرشەلۆنە لە هاوینی داهاتوو ئەم یاریزانەی یانەی مانچستەرسیتی بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە، چونکە ئەوکات گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی تەواو دەبێت و بێبەرامبەر دەتوانێت لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە گرێبەست واژوو بکات.
ئیریک گارسیا ئیسپانیەو تەمەنی 21 ساڵە، لە دڵی بەرگری یاری دەکات،لە ئێستادا یانەی لیڤەرپوڵ کێبڕکێی بەرشەلۆنە دەکات بۆ گواستنەوەی ئەم یاریزانە.
یانەی بەرشەلۆنە پیکێی بۆ 6 مانگ لە دەستداوە، ئەمەش بەهۆی پێکان لە ئەژنۆیداو بەوهۆیەوە لەم وەرزە یانەکە بە دەست خراپی هێڵی بەرگرییەوە دەناڵێنێت.

More News
-
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوێت کوشت
15 mins لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوێت کوشت
15 mins لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



