
هێڵی ئاسمانی (ئال عال)ی ئیسڕائیلی
SNN
کۆمپانیای فڕۆکەوانی ئیسڕائیلی (ئال عال) رایگەیاند: کە رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە یەکەم گەشتی وڵاتی ئیسڕائیل بەرەو وڵاتی مەغریبی عەرەبی دەستپێدەکات، وەک بەردەوامییەک بە پەیماننامەی ئاشتی نێوان ئیسڕائیل و وڵاتانی عەرەبی دروستکردنەوەی پەیوەندی دیبلۆماسی.
ئەم گەشتە راستەوخۆیەی ئیسڕائیل بۆ مەغریب 6 کاتژمێر دەخایەنێت، بەشێک لە رێککەوتننامەی ئاشتی نیوان ئیسڕائیل ئەمریکا و وڵاتانی عەرەبی، بۆ تۆکمەکردنی پەیوەندی نێوان عەرەب ئیسڕائیل و وەلانانی بیری توندڕەوی کە عەرەب بەرامبەر ئیسڕائیل هەیەتی.
هاووڵاتییانی ئیسڕائیل ئەم هەنگاوە بە هەنگاوێکی باش و ئیجابی دادەنین و هیوادارن کە هاووڵاتییانی مەغریب سەردانی وڵاتەکەیان بکەن و پەیوەندی ئابووری تۆکمە لەنێوانیاندا دروستبێت، پێشتریش وڵاتی ئیسڕائیل لەگەڵ هەریەکە لە وڵاتانی ئیمارات و بەحرەین رێککەوتننامەی ئاشتییان لە بوارەکانی ئابووری و گەشتیاری و دیپلۆماسیدا واژوو کرد بە سەرپەرشتی ئەمریکا.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش


