
SNN- بڕیار محەمەد
بەڕێوەبەری كاروباری هونەری لە دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات بەهۆی پابەند نەبوونی كۆمپانیاكان و زۆربوونی ژمارەی ئۆتۆمبێل هۆكارێکە بۆ پیسبوونی هەوای هەرێمی كوردستان.
عەبدولرەزاق خەیلانی، بەڕێوەبەری كاروباری هونەری لە دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی هەرێمی كوردستان بە SNNی راگەیاند : زۆربوونی كۆمپانیاكن و پابەند نەبوونیشیان بە رێنمایەكانی ژینگە هۆكارێكن بۆ پیسبوونی هەوای هەرێمی كوردستان و هۆكارێکی تریش ئەوەیە لە ئێستادا ژماریەكەی زۆر ئۆتۆمبێل لە هەرێمی كوردستان بوونی هەیە ئەمەش هۆكارێكی ترە بۆ پیسبوونی ژینگەو بەتایبەتی هەوا .
وتیشی “لە ماوەی رابردوو بە دەیان كۆمپانیامان سزاداوە بەهۆی پابەندنەبوونیان بە رێنمایە ژینگەیەكان، بەڵام تاوەكو ئێستا ژماریەك كۆمپانیا پابەندنابن بە رێنمایە ژینگەیەكان ئەمەش مەترسی لەسەر ژینگەی هەرێمی كوردستان دروستكردووە”.
ئەوەشی خستەڕوو، بۆیە ئەمڕۆ لەگەڵ دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی عێراق كۆبووینتەوە بۆ ئەوەی بە هەردوولامان هەوڵبدەین خۆگونجاندنێك دروستبكەین تا لە داهاتوو بتوانین ژینگەیەكەی تەندروست بە هەموولا دروست بكەین”.
راشیگەیاند: ئەمە یەكەم كۆنفراس نییە لە نێوان ئێمەوە دەستەی ژینگەی عێراق، بەڵكو چەند مانگێک پێش ئێستاش لەگەڵیان كۆبووینەوە و لە كۆبوونەوەكەماندا باسمان لە ڕیگا چارەكانی پیسبوونی ژینگە و ئاو هەواكرد و ئەوەی ئەمڕۆش تایبەت بە پرسی خۆگونجاندن لەگەڵ كەش و هەوای ئێستای عێراق و هەرێمی كوردستان .
More News
-
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
4 mins لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
2 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2 hours لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
4 mins لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
2 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2 hours لهمهوپێش



