داوای بانگهێشتکردنی کازمی و تیمی دارایی حکومەتی عێراق دەکرێت بۆ لێپێچینەوە

سەرۆکوەزیرانی عێراق
SNN
ژمارەیەک پەرلەمانتاری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە رایانگەیاند “داوای بەستنی دانیشتنێکی نائاساییان کردووە بۆ لێپێجینەوە لە حکومەتی عێراق”.
ئەو پەرلەمانتارانە ژمارەیان 28 پەرلەمانتارە و داوایانکردووە هەریەک لە سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندی بێنە دانیشتنەکەوە.
ئەو پەرلەمانتارانە رۆژی دانیشتنەکەیان بۆ چوارشەممەی داهاتوو دیاریکردووە تا حکومەتی عێراق لێپێچینەوەی لەگەڵ بکرێت لەسەر ئەو دۆخەی ئێستا هاتووەتە ئاراوە پاش بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندییەوە.
لە بەیاننامەیەکی ئەو پەرلەمانتارانەدا هاتووە “دەبێ لێپرسینەوەی لە مستەفا کازمی و تیمە داراییەکەی بکرێت بەوەی هۆکار چییە دۆخی پارە و خەرجی گەیشتووە بەم رۆژە”.
دروستبوونی ئەم دۆخە داراییە ناهەموارە لەکاتێکدایە دوێنێ بانکی ناوەندیی عێراق، نرخی فرۆشتنی هەر دۆلارێکی بە 1450 دینار دیاریکردووە هۆکارەکەشی بۆ قەیرانی کەمبوونەوەی داهات بەهۆی دابەزینی نرخەکانی نەوت، گەڕاندووەتەوە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش


