
SNN-سیروان حه‌سه‌ن
هه‌رچه‌نده بڕیاربوو بازگه‌كانى كه‌ركوك ته‌نها له لایه‌ن پۆلیسى ناوچه‌كه‌وه به‌ڕێوه‌ببرێت، به‌ڵام هێزه‌كانى فیرقه‌ى هه‌شتى سوپاى عێراق چوونه‌ته نێو بازگه‌كان و وه‌كو لایه‌نى كوردیش له نێو ئه‌و فیرقه‌یه هیچ پشكێكیان نییه.
بەپێی زانیارییەکانی SNN، ئه‌و هێزه‌ى سوپاى عێراق چوونه‌ته نێو بازگه‌كانى كه‌ركوك سه‌ر به فیرقه‌ى هه‌شتى سوپاى عێراقن و له نێو ئه‌و فیرقهیهش هیچ كوردێك نییه چونكه ئه‌و هێزه له پارێزگاى ئه‌نباره‌وه ڕه‌وانه‌ى ناوچه‌كه كراون.
وتیشى “ده‌ستوه‌ردانى سوپاى عێراق پێچه‌وانه‌ى بڕیارى حكومه‌ت خۆیه‌تى كه پێشتر بریاریدا هه‌موو بازگه‌كان و دۆسیه‌ى ئه‌منى راده‌ستى پۆلیسى كه‌ركووك بكات ئه‌مه‌ش وه‌كو ئاسایى كردنه‌وه‌ى بارودۆخى ئه‌منى كه ئێستا ره‌وشى ئه‌منى كه‌ركوك باشتره”.
پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى به‌رپرس له كه‌ركوك به SNNى راگه‌یاند: سوپاى عێراق ئیشوكاریان ته‌نها پاسه‌وانى كردن بوو له ده‌ره‌وه‌ى بازگه‌كان و شارى كه‌ركوك ته‌نها له كاتى پێوستدا ئه‌گه‌ر داوایان لێبكرێت بۆیان هه‌بوو هاوكارى پۆلیس بكه‌ن.
وتیشى “ئێستا خۆیان راسته‌وخۆ به‌شدارى ده‌كه‌ن و بۆ ئه‌وه‌ش چاوه‌ڕێى بڕیارى نوێى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بزانن به‌رنامه‌ى داهاتووى چى ده‌بێت”.
هه‌فته‌ى پێشوو به بڕیارى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق هه‌موو بازگه‌كانى پشكنین له سنوورى كه‌ركووك له پۆلیسى فیدراڵى وه‌رگیرایه‌وه و راده‌ستى پۆلیسى خۆجێى شاره‌كه كرا، به پێى پلانى حكومه‌تى عێراق بریاربوو له‌مه‌ودوا پارێزگاى كه‌ركوكیش هاوشێوه‌ى زۆربه‌ى شاره‌كانى دیكه‌ى عێراق له لایه‌ن پۆلیسه‌وه به‌ڕێوه ببردرێت و هێزه‌كانى دیكه له ده‌ره‌وه‌ى شار بن له كاتى پێویست و له سه‌ر داواى پۆلیس ده‌ستوه‌ردان بكه‌ن له دۆسییه‌ى ئه‌منى ناوشاره‌كان.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


