ئەڵمانیا.. پێویستە ئێران هاوکارمان بێت تا رێککەوتنی ئەتۆمی لەبار نەچووە

وێستگەیەکی ئەتۆمیی ئێران
SNN
وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا دەڵێت: “لەگەڵ ئەوەی کارەکە زۆر قورس بووە، ئەوەی پێمان بکرێت دەیکەین بۆ گێڕانەوەی ئێران بۆ ناو رێککەوتنی ئەتۆمی، بەڵام لەسەر تاران پێویستە پەیوەستبوونی خۆی بەو رێککەوتنە بەردەوامیی پێبدات”.
دوای کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا کە ئەندامی رێککەوتنە ئەتۆمییەکەن، هایکۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا وتی: “ماوەیەکی زۆرە هەوڵی قوتار کردنی رێککەوتنەکە دەدەین لە لەبارچوون، دەبێت هەرچی زووە ئێران پابەندبوونەکانی سەرشانی لە رێککەوتنەکە دووپات بکاتەوە”.
وتیشی: “جۆو بایدن سەرۆکی نوێی ئەمریکا بەڵێنی داوە ئەمریکا بهێنێتەوە ناو رێککەوتنەکە و بۆ ئەوەی نیەتپاکیی خۆی بسەلمێنێت، پێویستە ئێران هەنگاوی جددی بنێت”.
راشیگەیاند “ئەو چالاکییانەی تاران لە وێستگەی ئەتۆمیی نەتەنز دەستی داوەتێ، دەستپێکێکی خراپە و دەبێت واز لەو کارانەی بهێنێت، چونکە دۆخەکە بەرەو خراپیی دەبات”.
رۆژی 18ی ئەم مانگە وابڵاوکرایەوە کە لەژێر زەوی و لە ناوچەی فۆردۆ ئێران خەریکی دروستکردنی وێستگەیەکی ئەتۆمییە کە ساڵی 2009 تیمەکانی ئاژانسی وزەی ئەتۆم ئەو شوێنەیان بۆ ئاشکرا بووە.
چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران لە سەرووبەندی دەستاودەستکردنی دەسەڵاتی سەرۆکایەتیدایە لە ئەمریکا و چاودێران دەڵێن ئەمە پێشهاتێکی باش نییە.
بەپێی چەند وێنەیەک لە میدیای ئەمریکییەوە، دامەزراوەکە لە بەشی باکووری سووچی سەرەوەی وێستگەی ئەتۆمی فۆردۆ دروستدەکرێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


