“پێناچێت ئەمڕۆش ئهنجوومهنى وهزیران بتوانێت پرۆژەیاسای بودجە رهوانهى پهرلهمان بكات”

لۆگۆى حكومهتى عێراق و یهكێك له كۆبوونهوهكانى ئهنجوومهنى وهزیرانى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمەسەعید
ماوەی سێ رۆژە ئەنجوومەنی وەزیرانى عێراق بەردەوامی دەدات بە دانیشتنەكانی لەسەر كۆتایهێنان بە گفتوگۆكردن لەبارەی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق و رەوانەكردنی بۆ پەرلەمان، ئهندامێكى ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراقیش دهڵێت: “پێناچێت ئەمڕۆش بتوانرێت پرۆژەیاسای بودجە رهوانهى پهرلهمان بكرێت”.
دوێنێ یهكشهممه ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق زیاتر لە 14 كاتژمێر لەسەر تاوتوێكردنی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق كۆبوویەوە، كۆبوونهوهكه درێژەپێدەری كۆبوونەوە پێنج كاتژمێرییەكەی رۆژی شەممە بوو، ئەمڕۆش دووشهممه جارێكی دیكە و بەهەمان مەبەست ئەنجوومەنى وەزیران كۆبوونهوهى خۆى دهستپێكرد.
محەمەد ئەمین، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی لهوبارهیهوه بە SNNی راگەیاند: “ناردنی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ پەرلەمان و پەسەندكردنی لە لایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە لەكاتی دیاریكراوی خۆی زۆر دواكەوت، ئەوەش چەند هۆكارێكی هەیە، وەك گفتوگۆكانی نێوان هەرێم و بەغدا و تێبینی هێز و لایەنە سیاسییەكان لەسەر ئەو رەشنووسەی كە دزەی پێكراوه لەبارەی پرۆژەیاسای بودجەی عێراق، بۆیە ئەمە كارەكەی هێندەی دیكە قورس كرد”.
وتیشى: “بێگومان فشاری شەقامیش كاریگەری خۆی دەبێت لەسەر كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی وەزیران، چونكە دواجار پەسەندكردنی بودجە و مووچە بۆ هاووڵاتییان دەبێت، بۆیە پێناچێت ئەمڕۆش كۆتایی بە گفتوگۆكانی تایبەت بە پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی بێت و پەسەند بكرێت”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14 hours لهمهوپێش



