
کۆرۆنا
SNN- بڕیار محەمەد
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت: هێشتا مەترسیەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر هەرێمی كوردستان بەردەوامی هەیە و ئەو ڤایرۆسەی لە وڵاتی بەریتانیاش سەریهەڵداوەتەوە بە وتەی زانایان هەم ڤایرۆسی كۆرنایە، بەڵام جیاوازتر و بەهێزترە .
د. ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان بە SNNی راگەیاند: لە راستیدا مەترسیەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر هەرێمی كوردستان بەردەوامە و ئەگەر ئامارەكان كەمبوونەتەوە بەو واتایە نایەت كەوا ڤایرۆسەكە مەترسی نەماوە.
وتیشی: ئێمە ناتوانین بڵێین مانگی داهاتوو چۆن دەبێت یاخود هەفتەی داهاتوو دۆخەكە خراپ دەبێت یان باش دەبێت، چونكە هەموو ئەو بابەتانەی دەگەڕێتەوە سەر هاووڵاتیان ئەگەر هاووڵاتیان لە خۆپارێزی بەردەوام بن ئەوا مەترسیەكان كەمتر دەبنەوە، ئەگەر هاووڵاتیانیش پابەندی رێنمایەكان نەبن، ئەوا بە دڵنیایەوە مەترسیەكان زیاتر دەبن و رێژەكەش بەرزدەبێتەوە.
لەبارەی مەترسی ئەو ڤایرۆسەی وڵاتی بەریتانیاشەوە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەكرد ” تاوەكو ئێستا زاناكان باسیان لەوە كردوە ئەو ڤایرۆسەش هەر ڤایرۆسی كۆرۆنایە، بەڵام بە شێوەیەكی تر و مەترسیی زیاتر لەو ڤایرۆسەی ئێستاكە هەیە، بۆیە ئێمەش چاوەرێی رێكخراوی تەندروستی جیهانی دەكەین تا ئەوان روونی بكەنەوە ڤایرۆسەكە چۆنە و مەترسیەكانیشی بەچ شێوەیەكە”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15 hours لهمهوپێش



