وێنه: پاڵه‌وانێتیى زۆرانبازى یانه‌كانى عێراق له‌شارى سلێمانى ده‌ستى پێكرد

دیمەنێک لە پاڵەوانێتیەکە
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د- SNNsport
له شارى سلێمانى پاڵه‌وانێتیى زۆرانبازى یانه‌كانى پێشكه‌وتووانى عێراق بۆ 13یانه به‌به‌شدارى زیاتر له 150 یاریزان بۆ جۆرى رۆمانى ده‌ستى پێكرد.
پاڵه‌وانێتیه‌كه به‌سه‌رپه‌رشتى یه‌كێتیی زۆرانبازی عێراق به هاوكارى لقی سلێمانى ئه‌نجام ده‌درێت به ئامانجی دروستكردنى هه‌ڵبژارده‌ى زۆرانبازی عێراق بۆ به‌شداریكردنى له پاڵهوانێتیهكانى وڵاتانى عه‌ره‌ب و ئاسیا و جیهان بۆ ساڵى 2021.
رێبوار محه‌مه‌د ئه‌ندامی یه‌كێتیی زۆرانبازی عێراق وتى:” ئامانجمان له ئه‌نجامدانى ئه‌م پاڵه‌وانێتییه بۆ ئه‌وه‌یه بتوانین تیپه‌كانمان به‌شداری پاڵه‌وانێتییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى عێراقی پێ بكه‌ین، هه‌روه‌ها یاریزانانمان بگه‌ڕێنه‌وه ئاستی راسته‌قینه‌ى خۆیان كه به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆرۆناوه ماوه‌یه‌كی زۆره له مهشقو راهێنان و پاڵه‌وانێتییه‌كان دابڕاون”.
وتیشی: به داخه‌وه یانه‌كانى كوردستان، جگه له چه‌ند یارییه‌كى كه‌م نه‌بێت زۆر گرنگى به یارییه تاكه‌كان ناده‌ن، هه‌رچه‌نده یاریه‌كه به یارییه‌كى كوردى ناسراوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌م پاڵه‌وانێتیه‌دا چه‌ند یانه‌یه‌كى كوردستان به‌شدارن”.
له پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا كه‌مترین راهێنه‌ر و یاریزانی كوردستان به‌شداربوون ئه‌وه‌ش گلهییو ناره‌زایه‌تى زۆری یاریزانان و راهێنه‌رانى به‌دواى خۆیدا هێناوه به هۆى نه‌بوونی پاڵه‌وانێتی”.
محه‌مه‌د نازم راهێنه‌رى كوردی هه‌ڵبژارده‌ى تازه‌پێگه‌یشتووانى زۆرانبازى عێراق ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو:” به‌هۆى گرنگینه‌دان به یاریزانى كورد وایكردووه كه كه‌مترین یاریزانى كورد له ریزى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق ببینرێت، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه زیاتر گرنگی به یارى تۆپی پێى ده‌درێت، هه‌رچه‌نده له یارییه تاكه‌كاندا یاریزانانی كورد له‌ئاستێكی زۆر به‌هێزدان، به‌ڵام به‌داخه‌وه هیچ پاڵپشتییه‌كى دارایی یاریزانان ناكرێت”.
بڕیاره بۆ ماوه‌ى سێ رۆژ ركابه‌رییه‌كانى ئه‌م پاڵه‌وانێتییه به‌رده‌وامى هه‌بێت بۆ ئاستى پێشكه‌وتووان كه له كۆتاییدا هه‌ڵبژارده‌ى پێشكه‌وتووانى عێراق دروست ده‌كرێت.

More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


