
دراوى 25 ههزارى دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایدهگهیهنێت: حكومەتی عێراقی بە دەیان ترلیۆن دیناری بەچاپ گەیاندووە بەبێ ئەوەی بە ئاشكرا ئەو كارە رابگەیەنێت، دەشڵێت: “پەرلەمان بۆی نییە لێكۆڵینەوە و لێپرسینەوە لەو بابەتە بكات”.
د.جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی راگەیاند: “بەبێ ئەوەی بە ئاشكرا رایبگەیهنێت حكومەتی عێراقی هەستاوە بە چاپكردنی دەیان ترلیۆن دینار، ئەوەش بە مەبەستی پڕكردنەوە یاخود كەمكردنەوەی ئەو كورتهێنانەی كە باسدەكرێت لە پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2021 دروستدهبێت، ئەم كارەش لەوانەیە لە كورتمەودا كاریگەریی خراپ جێنەهێڵێت بەو پێیەی كە لە ئێستادا بڕێكی زۆر دۆلار لەبازاڕدا بوونی هەیە، بەڵام بە نەمانی دۆلار هەڵئاوسانێكی زۆر دروستدەكات”.
وتیشى: “لە چاپدانی ئەو پارەیە لە دەسەڵاتی بانكی ناوەندی و وەزارەتی دارایی عێراقدایە، پەرلەمان ناتوانێت لێكۆڵینەوە و لێپرسینەوە لەو بابەتەدا بكات، چونكە دەسەڵاتەكانی بانكی ناوەندی دیاریكراون، ئەوەی كردویانە لە چوارچێوەی دەسەڵاتەكانی خۆیان پێی هەستاون، هەروەك بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار و دیناریش لە دەسەڵاتی ئەواندایە”.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لهبارهى ههڵوێستى لیژنهكهیان لهسهر ئهو بابهته، ئەوەشی خستەڕوو: “حكومەتی عێراق بۆ ئەوەی بتوانێت لە ساڵی داهاتوودا درێژە بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران بدات چەند رێوشوێنێكی گرتووەتە بەر لە بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار و لە چاپدانی دراوی نوێ، بەرپرسانی وەزارەتی دارایی ئەمەیان بە چارەسەر زانیوە، بۆیە لەكاتی گەیشتنی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی به پهرلهمان ئێمەش لە لیژنەی دارایی قسەی خۆمان دەبێت”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش



