“تاوه‌كو به‌رهه‌مى ناوخۆى ماسى هه‌بێت قه‌ده‌غه‌ى هاورده‌كردنى ماسى به‌رده‌وام ده‌بێت”

خاوه‌ن كێڵگهیهكى به‌رهه‌مهێنانى ماسى | فۆتۆ: عەلى حەمە سەعید/SNN
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
له‌سه‌ر داواكارى خاوه‌ن كێڵگه‌كان و له‌به‌ر زۆربوونى به‌روبومه‌كانیان، وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى حكومه‌تى هه‌رێم هاورده‌ى ماسی له وڵاتى ئێرانه‌وه قه‌ده‌غه‌كردووه و تاوه‌كو ئه‌و بهروبومهش هه‌بێت رێگه به هاورده‌كردنى نادرێت.
شادیه حسێن، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان به SNNى راگه‌یاند: “له‌سه‌ر داواكارى خاوه‌ن كێڵگه‌كانى ماسی له ناوچه‌كانى گه‌رمیان و سلێمانى و هه‌ولێر كه ئێستا به‌رهه‌مى ماسییان زۆربووه بڕیاردراوه به قه‌ده‌غه‌كردنى هاورده‌كردنى ماسی له وڵاتى ئێرانه‌وه بۆ هه‌رێمى كوردستان”.
وتیشى: “بڕیاره‌كه له 10ى كانوونى یه‌كه‌مى 2020 خراوه‌ته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه و تاوه‌كو به‌رهه‌مى ناوخۆى هه‌بێت و داواكارى هاووڵاتییان پڕبكاته‌وه بڕیاره‌كه به‌رده‌وامى ده‌بێت”.
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “پێشتریش هاورده‌ى ماسی له ده‌ره‌وه‌ى وڵات به‌پێى پڕكردنه‌وه‌ى داواكارى هاووڵاتییان بوو، بۆ نمونه له مانگه‌كانى پێشوو ته‌نیا رێگه‌مان به هاورده‌كردنى 75 تۆن ماسی داراوه بۆ سنوورى گه‌رمیان، به‌ڵام ئێستا ئه‌وه‌شمان قه‌ده‌غه كردووه”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20 hours لهمهوپێش



