گواستنەوەی مووچەی خاوەن پێداویستییه تایبەتەكان بۆ سەر وەزارەتەكانیان دەستیپێكرد

لۆگۆى حكومهتى ههرێمى كوردستان و دراوى 10 ههزار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمەسەعید
دوای ئەوەی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی بڕیاریدا بە یەكخستنی مووچەى ئەو خاوەن پێداویستیيه تایبهتانهى كە لە وەزارەتێكی تر مووچه وهردهگرن یاخود مووچەی خانەنشینیيان هەیە، لە سبەیەوە ئەو رێكاره دهچێته بوارى جێبهجێكردنهوه.
سالار فەتاح، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: “بەمەبەستی یەكخستنی ئەو هاوكارییەی كە مانگانە لە لایەن وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتییەوە دەدرێتە خاوەن پێداویستییە تایبهتهكان له سبەی سێشهممهوه دەستدەكەین بە وەرگرتنی پشتگیری لە لایەن ئەو خاوەن پێداویستیيە تایبهتانهى كە لە وەزارەتێكی دیكە مووچە وەردەگرن یاخود خانەنشینن”.
وتیشى: “ئەم بڕیارە بەمەبەستی كارئاسانی زیاترە بۆ ئەو خاوەنپێداویستییه تایبهتانه بۆ ئهوهى مانگانە لەكاتی دابەشكردنی مووچەدا تەنیا یەكجار سەردانی بانك بكەن بەمەبەستی وەرگرتنی مووچە، چونكە لەمەودوا ئەو هاوكارییەی لە وەزارەتی كار و كاورباری كۆمەڵایەتی وەریانگرتووە دەچێتە سەر مووچەكەیان”.
بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەڵەبجە ئهوهشى خستهڕوو: ” لە سبەی 25ى كانونى یهكهمهوه، خاوەنپێداویستییە تایبەتەكان دەتوانن پشتگیری ئەو فەرمانگەیە بهێنن كە مووچەی لێ وەردەگرن بۆ ئەوەی ئێمەش نووسراویان ئاراستە بكەین و هاوكارییەكەیان لای ئێمەوە بخرێتە سەر وەزارەتەكەیان یان مووچەى خانەنشینییەكەیان”.
پێشتر كوێستان محەمەد، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم به SNNى راگهیاند: “زیاتر لە 12 هەزار خاوەنپێداویستی هەن كە جگە لە هاوكاریی 100 هەزار دینار كه له وهزارهتى كار وهریدهگرن مووچەی تریان ههیه”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


