وێنه: یانه‌ی ئاشتی دوایین ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ خولی پله‌یه‌كی كوردستان ئه‌نجامدا

دیمەنێک لە ئامادەکارییەکان
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د- SNNsport
رۆژی چوارشەممە بە گەڕی دووەم، وه‌رزی نوێی خولی پله‌یه‌كی كوردستان دەستپێدەکات و یانه‌ی ئاشتیش كه نوێنه‌ری یانه‌كانی شاری سلێمانییه، دوایین ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ خوله‌كه چڕتر كردووەتەوە.
یانه‌كه ئامانجی ئەوەی هەیە سەرکەوێت بۆ خولی نایابی كوردستان كه ماوه‌ی 10 ساڵ زیاتره خه‌ونی پێوه ده‌بینێت، بۆیه ئه‌مساڵ ستافی راهێنه‌ران و یاریزانان ده‌یانه‌وێت ئامانجه‌كه‌یان بكه‌نه راستی و سه‌ركه‌ون بۆ خولی نایابی كوردستان.
نه‌وزاد محه‌مه‌د راهێنه‌ری یانه‌ی ئاشتی دەڵێت:” له راستیدا كاته‌كه‌ی زۆر دره‌نگ بوو بۆ خۆئامادهكارییمان بۆ خولی پله‌یه‌ك، به‌ڵام ئامانجی سه‌ره‌كیمان ئه‌وه‌یه كه به شێوه‌یه‌كی به‌هێز بچینه كێبڕكێكانی خولهكهوهو یه‌كێك بین له‌و یانانه‌ی كه سه‌ركه‌وین بۆ خولی نایابی كوردستان، ئه‌وه‌ش به‌پاڵپشتی یاریزانانی تیپه‌كه دوای ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی له تیپه‌كه‌دا كردوومانه”.
راشیگه‌یاند:” سه‌ره‌ڕای مانه‌وه‌ی 15 یاریزانی وه‌رزی رابردوو 11یاریزانیشمان هێناوه‌ته‌وه پێكهاتهكهمانهوه كه چوار له‌و یاریزانانه لاون، هه‌روه‌ها 10 یاریزانیش ریزی تیپه‌كه‌یان جێهێشتووه، به‌ڵام چاوه‌ڕوانی ئاستێكی به‌هێزییان لێ چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین”.
پێكهاته‌ی تیپه‌كه له كۆمه‌ڵێك له یاریزانی لاوان و به‌ئه‌زموونی یانه‌كانی كوردستان پێكهاتووه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له تیپه‌كه‌دا كراوه، جگه له مانه‌وه‌ی 15یاریزانی وه‌رزی رابردوو زیاتر له 11 یاریزانیشیان هێناوه‌ته پێكهاته‌كه‌وه كه چواریان لاوانن، له‌هه‌مان كاتیش‌دا 10یاریزان ریزی تیپه‌كه‌یان جێهێشتووه.
سوهه‌یب تەها یاریزانی یانه‌ی ئاشتی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو:”ئه‌مساڵ ئاماده‌كارییه‌كانمان زیاتر چڕتر كردووەته‌وه بۆ خوله‌كه، هه‌رچه‌نده ماوه‌یه‌كی كه‌ممان له‌به‌رده‌م بوو بۆ خۆئامادهكردنمان بۆ خوله‌كه كه به شێوه‌یه‌كی به‌هێز ئاماده‌بین، به‌ڵام تاراده‌یه‌كی باش له ئاماده‌كارییه‌كانمان ئاستی یاریزانان به‌ره‌و پێش چووه، ئه‌مساڵ ئامانجی یانه‌ی ئاشتی جیاوازه كه ته‌نیا ده‌مانه‌وێت سهركەوین بۆ خولی نایابی كوردستان، هه‌رچه‌نده ئه‌ركه‌كه‌مان به قورس ده‌زانین، به‌ڵام هیچ شتێك به مه‌حاڵ نازانین”.
یانه‌ی ئاشتی زیاتر له 10ساڵه خه‌ونی گه‌یشتنیه‌تی به خولی نایابی كوردستانه، به‌ڵام تائێستا به خه‌ونه‌كه‌ی نه‌گه‌یشتووه، ئه‌مساڵیش به‌هه‌مان ئامانجی ساڵانی رابردوو ده‌یه‌وێت خۆی بگه‌یه‌نێته خولی نایاب، هه‌رچه‌نده ئه‌ركه‌كه‌یان قورسه، به‌ڵام دوای ئه‌و گۆڕانكارییه‌ی ئه‌مساڵ كردوویانه ده‌یانه‌وێت خه‌ونه‌كه‌یان بکه‌ن بە راستی.

More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


