
SNN
به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له ژماره‌یه‌ك وڵات، سعوودیه بڕیاریدا گه‌شته ئاسمانییه‌كانی بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته له‌گه‌ڵ وڵاتان هه‌ڵپه‌سێرێت.
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمیی سعوودیه له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له وه‌زاره‌تی ناوخۆ بڵاویكرده‌وه كه له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و هۆشداریدان له بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له ژماره‌یه‌ك وڵات، بڕیاردراوه گه‌شته ئاسمانییه‌كان بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته له‌گه‌ڵ وڵاتان هه‌ڵپه‌سێردرێن.
سه‌رچاوه‌که ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه رێگه به‌و فڕۆكه بیانییانه ده‌درێت بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كانیان كه پێشتر هاتوونەتە سعوودیه.
باسی لهوهیشكردووه كه له‌وانه‌یه هه‌ڵپه‌ساردنی گه‌شته‌كان هه‌فته‌یه‌كی دیكه‌یش درێژبكرێته‌وه.
جۆرە نوێکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشێوەیەکی بەربڵاو لە وڵاتی بەریتانیا بڵاوبووەتەوە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
14 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15 hours لهمهوپێش -
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
14 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15 hours لهمهوپێش -
15 hours لهمهوپێش



