بەرواری ده‌ستپێكردنی خولی فوتساڵ و یاریگای كراوه‌ی خانمانی نایابی عێراق دیاری كران

یەکێتیی تۆپی پێی عێراق
SNN Sport
لیژنه‌ی خانمان له ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری یانه به‌شداربووه‌كان له ركابه‌رییه‌كانی وه‌رزی نوێی خولی فوتساڵ و یاریگای كراوه‌ی خانمان ئه‌نجامدا و تیایدا بریاردرا خولی فوتساڵ ركابه‌رییه‌كانی رۆژی 8ی مانگی داهاتوو و خولی یاریگای كراوه رۆژی 15ی هه‌مان مانگ به‌رێوه‌بچن.
ئه‌سعه‌د لازم له به‌یاننامه‌ی ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه وتی:”ده‌سته‌كه پێداگره له سه‌ر به‌ره‌وپێشبردنی تۆپی پێی خانمان له‌گه‌ڵ هه‌وڵدانی راسته‌قینه بۆ دابینكردنی سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانی سه‌ركه‌وتن له قۆناغی داهاتوو و ئاماده‌كردنی كه‌شه گونجاوه‌كان بۆ پێكهێنانی هه‌ڵبژارده نیشتمانییه‌كان له رێگەی بایه‌خدان به خولی خانمان”.
له لایه‌ی خۆیه‌وه ئه‌زهار محه‌مه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ی خانمان دووپاتی كرده‌وه‌و وتی:” گوێ له‌و ئاسته‌نگیانه گیرا كه رووبه‌ڕووی یانه‌كان ده‌بێته‌وه رێگرییان لێده‌كات له به‌شدارینه‌كردن له خوله‌كه ، له میانه‌ی كۆبوونەوەكه ئاماده‌بووان رێكکه‌وتن له سه‌ر دیاریكردنی بەرواری ده‌ستپێكردنی خولی فوتساڵ لە رۆژی 8ی مانگی داهاتوو ، رۆژی 15ی هه‌مان مانگ دیاری كراوە بۆ ده‌ستپێكردنی خولی یاریگای كراوه‌ی خانمان و رۆژی 29ی ئه‌م مانگه‌ش دیاری كرا بۆ تیروپشكی هه‌ردوو خوله‌كه و وه‌رگرتنی كشوفاتی تایبه‌ت به كچه یاریزانه‌كان.

More News
-
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
18 mins لهمهوپێش -
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



