دەنگۆی دۆزینەوەی ملیۆنێک دۆلاری سلێمان هەڵشۆی دوورە لە راستی

SNN-محەمەد مستەفا
درەنگانێکی شەوی ڕابردوو لە ناو هاووڵاتیان و چەند دەزگایەکی میدیایی هەواڵی دۆزینەوەی ملیۆنێک دۆلاری سلێمان هەڵشۆی لە لایەن هێزێکی ئەمنی لە چەند گوندێکی قەزای پشدەر بڵاوکرایەوە، بەپێی بەدواداچوونێکی SNN ئەو دەنگۆیە دوورە لە راستییەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی SNN کە لەسەرچاوەیەکی ئاگادار وەریگرتووە: شەوی ڕابردوو هێزێکی ئەمنی بە مەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە کەیسی مایەپووچبوونی سلێمان هەڵشۆی چوونەتە چەند گوند و شوێنێکی سنوری قەزای پشدەر و چەند کارێکی لێکۆڵینەوەیان ئەنجام داوە .
بە گوێرەی سەرچاوەکە: سلێمان هەڵشۆی لە ئەنجامدانی ئەو بازرگانیەی کە ئیفلاسی تێدا کردووە بە تەنیا نەبووە و بەڵکو زیاتر لە 5 کەسی تر هاوبەشی بوون، ئەو هێزە ئەمنیەش بۆ لێکۆڵینەوە لە کەیسی ئەو 5 کەسە سەردانی چەند گوندێکیان کردبوو .
سەرچاوەکە باسی لەوەشکرد: دەنگۆی دۆزینەوەی ملیۆنێک دۆلاری سلێمان هەڵشۆی له لەلایەن ئەو هێزە ئەمنیە دوورە لە ڕاستیەوە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


